عومەر فەتاح کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێیتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند ” لە کوردستاندا قەیرانی سیاسی و دارایی و حوکمڕانی ھەیە، یەکێتی لەروانگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانیەوە ھەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنیان چڕ کردۆتەوە و ئومێدیشمان وایە ھەوڵەکانمان ئەنجامی دەبێت”.
ئەم ووتانەی عومەر فەتاح لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیدا ھات، کە سەرلەبەیانی (٢٧/٢/٢٠١٦) لەھۆڵی شەھید شازاد ێائیب لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیری پێشگەیشتووی یەکێتی لە سێکتەری خوێندنی باڵا لەسلێمانی بەرێوەچوو.
ھەڤاڵ عومەر فەتاح راشیگەیاند ئەکادیمیان و مامۆستایانی زانکۆ پێویستە ڕاو بۆچوون و پێشنیازی خۆیان لەبارەی دۆخی کوردستان بەگشتی گەلالە بکەن و ئاراستەی ناوەندە پەیوەندارەکانی بکەن بۆ ئەوەی کەڵکی لێ وەربگیرێت.
ھەروەک ووتیشی ” یەکێتی ھەمیشە بەگرنگیەوە لە سێکتەری خوێندنی باڵا دەروانێ و مامۆستایانی زانکۆ و ئەکادیمیان جگە لە بوارەکەی خۆیان، لەکۆری خەباتیشدا رۆڵیان دیاربووە”.
لە بەشێکی تری ووتەکانیشدا رایگەیاند ” یەکێتی بەرنامەیەکی راگەیەنراوی سیاسی و ئابوری ھەمەلایەنی ھەیە و جێبەجێ دەکات”.
ھەروەک ووتیشی ” ھەموو رێگا سیاسیەکان ئەگرینەبەر بۆ چارسەرکردنی ئەو کێشانەی لەکوردستاندا ھەن و یەکێتی قسەی جددی و یەکلاکەرەوەی دەبێت، بەڵام پاراستنی یەکریزی گەلەکەمان و یەکگرتوویی ھەرێمی کوردستان لای یەکێتی ھیڵی سوورە”.
دواتر ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە، پێشنیاز و بۆچوونی خۆیان لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان و ئەو قەیرانانەی بەرۆکی ھەرێکی کوردستانی گرتووە خستەروو.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق