لەبەر ئەم ھۆکارانە پێویستە دوربکەوینەوە لە دوبارە بەکارھێنانەوەی ڕۆنی زەیتی بەکارھاتوو

razz

ھەندیک لەخانمان یاخود خاوەن جێشتخانەکان وای دادەنێن بەکارھێنانەوەی زەیتی بەکارھاتوو ئاسان و باشە جارێکی تر بەکاربھێندرێتەوە بەڵام لە ڕاستیدا زیانێکی زۆری بەجەستە دەگەیەنێت لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە مرۆڤ خۆی بەدوربگرێت لەخواردنی سورەکراو چونکە کێشەی تەندروستی زۆری دەبێت ھۆکارێکە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و ڕەقبونی دەمارەکانی خوێن و زیادبونی چەوری جگەر بۆیە واباشترە خواردن بە کوڵاوی یان بە برژاندن زیاتر بخورێت، لەبەر ئەم ھۆکارانە وا
پێویست دەکات کە ڕۆنی بەکارھاتوو جارێکی تر بەکارنەھێندرێتەوە:
١-کاتێک کۆتایی بەسورکردنەوەی خواردن دێت پێویستە زەیتەکە فڕێبدریت بەکارنەھێندرێت بۆ سورکردنەوەی خواردنی تر چونکە بەکارھێنانەوەی جارێکی تر ھۆکارێکە بۆ کۆبونەوەی
بەکتریایەکی زۆر لەسەر پاشماوەی خۆراکە سورەکراوەکە و ئەم بەکتریایە دەگوازێتەوە بۆ ئەو خۆراکەی کە جارێکی تر دەمانەوێت پێی سوربکەینەوە.
٢-لەکاتی دوبارە بەکارھێنانەوەی زەیتەکەدا “HNE” دروست دەکات کە مادەیەکی کوشندەیە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی ھەیە بەکۆمەڵێک نەخۆشیەوە وەکو ئیفلیجی و زەھایمەر.
٣-دەبێتە ھۆی دروست بونی ترشەڵۆکی گەدەدا و ھەوکردنی گەرو.
٤-بەدوجار بەکارھێنانەوەی زەیت ڕێژەی چەوری زیان بەخش “LDL” لەخوێندا زیاد دەکات کە کاردەکاتە سەر دڵ و بۆریەکانی خوێن ، ھۆکارێکە بۆ توشبون بە ژێرپەنجە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات