ھەزاران کۆچبەری نایاسایی لە سنوری نێوان یۆنان و مەکدۆنیا گیریان خواردووە

razz

تاوەکو ئێستا ھەزاران کۆچبەر لە سنورەکانی یۆنان و مەکدۆنیا گیریان خواردووە.
ھەرچەندە لە ماوەی بیست و چوار سەعاتی ڕابردوودا بەرپرسانی وڵاتی مەکدۆنیا بۆ ماوەیەکی کاتیی ڕێگەیاندا بە سێ سەد کۆچبەری نایاسایی بە سنورەکانیدا تێپەڕ ببن, بەڵام ھێشتا بە ھەزاران کۆچبەر لە سنورەکانی نێوان یۆنان و مەکدۆنیا ماونەتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە وڵاتی مەکدۆنیا سنورەکانی بە ڕووی کۆچبەرانی ئەفغانستاندا داخست و ڕێوشوێنی توندتری بەرامبەر بە کۆچبەرە عێراقی و سورییەکان گرتۆتەبەر.
زیاتر لە پێنج ھەزار و پێنج سەد کۆچبەر لە کەمپی ” ئیدومینی” لە سنوری یۆنان و مەکدۆنیا ماونەتەوە و سەدانی دیکەش لە ناوچەکانی دیکە گیریان خواردووە.
بەھۆی خراپی کەش و ھەواشەوە دۆخی ئەو کۆچبەرانە خراپە و کۆچبەران لە چاوەڕوانی تێپەڕبووندان تاوەکو بگەنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات