چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر خەڵاتەکانی ئۆسکار

chalack

رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار کە لەلایەن ئەکادیمیای زانست و ھونەرە سینەماییەکانەوە دەبەخشرێتە باشترین کاری سینەمایی لە ئەمریکا و جیھان، یەکێکە لە گەورەترین بۆنە سینەماییەکان لە جیھانداو ساڵانە لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی جیھانەوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ پەخش دەکرێت.
خەڵاتەکانی ئۆسکار پێشەنگی سەرجەم خەڵاتەکانی تری وەک خەڵاتەکانی گرامی بۆ بورای موزیک و خەڵاتەکانی ئەیمی بۆ بواری کاری تەلەفزیۆن و خەڵاتەکانی تۆنی بۆ بواری شانۆ.
ئەکادیمیای زانست و ھونەرە سینەماییەکان لەلایەن ڵوی بی مایەر بەرێوەبەری ستۆدیۆی (مێترۆ گۆڵدن مایەر)ەو لە ساڵی ١٩٢٨ دا دامەزرێنرا، یەکەمین رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاریش لە ١٦ی مایسی ساڵی ١٩٢٩ لە ئوتێل رۆزڤێڵتی ھۆڵیود لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەرێوە چوو و تەنیا ٨ دەقیقەی خایاندووە.
خەلاتەکانی ئۆسکار بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٣٠ دا لە رادیۆوەو لە ساڵی ١٩٥٣ دا لە رێی تەلەفزیۆنەوە پەخش کراوە.
خەڵاتەکانی ئۆسکاری ئەمساڵ لە ھۆڵی (دۆڵبی) لە ھۆڵیوود دابەش دەکرێت و ئەکتەری کۆمیدی کریس رۆک دەبێتـە پێشکەشکاری ئۆسکاری ئەمساڵ.
فیلمی (زە بیگ شۆرت) لە نواندنی براد پیت و کریستیان بەیڵ لە دیارترین فیلمەکانی ئەمساڵە کە بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکار پاڵێورابێت.
فلمی (زە بیگ شۆرت) لایەنە تاریکەکەی ئەو قەیرانە داراییە دەخاتە روو کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دا روبەروی جیھان بۆوە.
فلمی (زە رێڤینانت) لە نواندنی ڵیۆناردۆ دی کاپریۆ و دەرھێنانی ئەلیخاندرۆ گۆنزالێس، کە ٣ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپی پێ بەخشرا، لەوانە خەڵاتی باشترین نواندن بۆ ڵیۆناردۆ دی کاپریۆ.
فیلمی (ماد ماکس: فیوری رۆد) لە نواندنی چارڵز سێرۆن و تۆم ھاردی و دەرھێنانی جۆرج میڵەر کە بۆ ١٠ خەڵات پاڵێوراوە.
فیلمی (بریدج ئۆڤ سپایس) لە نواندنی تۆم ھانکس و دەرھێنانی ستیڤن سپیڵبیرگ کە باس لە ئاڵوگۆری دوو سیخور دەکات لەنیوان ئەمریکاو یەکیتی سۆڤێتی جاراندا.
مشت و مرسازترین پرسیاریش کە لە ئۆسکاری ئەمسالدا سەری ھەڵداوە ئەوەیە کە ئاخۆ لیۆناردۆ دی کاپریۆ خەڵاتی باشترین نواندنی پێ دەبەخشرێت یاخود وەک جارانی پێشوو ناکام دەبێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات