ئەم تێکەڵە سروشتیە ١٠ ئەوەندەی چارەسەری پەنسلین بەسودە

razz

بۆڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشیەکانی وەکو ھەوکردن و ھەڵامەت و لاوازی کۆئەندامی بەرگری و زۆر نەخۆشی تر زۆربەمان پەنا دەبەینە بەر بەکارھێنانی چارەسەری دژە زیندو لە دەرمانخانەکان لە پێناو کەمبونەوەی ئازار یاخود چاکبونەوە،ھەندێک جار چارەسەرە دژە زیندوەکان کاریگەری باشیان ھەیە بۆ کەمبونەوەی ئازار بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا کۆمەڵک کاریگەری خراپ لەدوای خۆی بەجێدەھێڵێت،بۆیە وا باشترە کە پشت بە چارەسەری سروشتی ببەسترێت یەکێک لەو چارەسەرە سروشتیانەش کە دە ئەوەندەی چارەسەر بە پەنسلین بەسودە بریتیە لە:
١-چەند دەنکێک سیر.
٢-نیوکوپ ئاو.
٣-نیوکوپ سرکەی سێو.
٤-نیو کوپ ھەنگوین.
پێویستە سیرەکە جوان بھاڕدرێت ھەمووی تێکەڵی یەکتری بکرێت واباشترە دەفرەکە شوشە بێت و سەرەکەی قەپات بکرێ ھەتا بەیانی دابندرێت و پاشان تێکەڵەکە بپاڵێورێت لە شوێنێکدا بێت کە ڕوناکی کەم لێیبدات ئەم گیراوەیە بۆ چارەسەرکردنی زۆر نەخۆشی بەسودە، دەتواندرێت بۆ بەھێزبونی کۆئەندامی بەرگری سودی لێوەربگیرێت ئەویش بە خواردنی ڕۆژانەی دوو کەوچکی گەورەی ئەم گیراوەیە،یان لەکاتی توشبون بە ھەڵامەت یاخود کێشەی کۆئەندامی ھەناسە ،ھەوکردنی سیەکان سود لەم گیراوەیە وەربگیرێت دووکاتژمێر جارێک دوو کەوچکی بچوکی لێبخورێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات