ڕۆژانە ئەم نرخانە دیاریدەکرێن.ئەم نرخەش لەبەرژەوەندیی ھاوڵاتیان کەمدەکرێتەوە,ئه م بره پارە يه لەداراییەوە ڕەوانەی ئەم وەزارەتە کرا

bozhin
وەزارەتی دارایی بڕێک پارە بۆ جوتیاران دەداتە وەزارەتی بازرگانی، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانیش جەختدەکاتەوە، “ئەگەر وەزیری بازرگانی بەڵێنەکەی بباتەسەر، ئەو پارەیەی تەرخانکراوە، دەبێت بدرێت بەجوتیارانی ھەرێم”، پەرلەمانتارێکیش پێشنیازێکی کورد بۆ وەزارەتی بازرگانی و وەرگرتنی قەرز ئاشکرادەکات.
محەمەد شیاع سودانی کە وەزیری بازرگانی عیراقە بەوەکالەت ئاشکرایکردوە، بڕی ٥٠ ملیار دیناریان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ ڕەوانەکراوەو وتوشیەتی”نازانین ئەو پارەیە چی لێبکەین، چونکە زۆر کەمە”.
سەبارەت بەوەی ئایا ئەو ٥٠ ملیار دینارە بەشی جوتیارانی ھەرێم تێدایە یان نا، ئەحمەد حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  ڕاگەیاند، “تەنھا جوتیارانی سنوری پارێزگای دھۆک ٥٠ ملیار دیناریان لای عیراقەو تائێستا پێیان نەدراوە، ئیتر ناشزانرێت ھەموو ئەو پارەیە بۆ جوتیارانی ھەرێم خەرجدەکرێت یان نا”.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتون، پێشتر محەمەد شیاع سودانی وەزیری بازرگانی عیراق بەوەکالەت، لەدیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بەڵێنیدابوو، ئەگەرھات و ھەر بڕە پارەیەک تەرخانکرا بۆ جوتیاران، ڕاستەوخۆ بۆ ھەرێمی کوردستانی ڕەوانەبکات.
لەبارەی ئەو بەڵێنەشەوە ئەحمەد حاجی ڕەشید ئاشکرایکرد، پێشئەوەی ئەو ٥٠ ملیار دینارە بگاتە وەزارەتی بازرگانی،  وەزیری بازرگانی عیراق بەڵێنی پێداون، ھەر بڕە پارەیەک بگاتە دەستیان ڕاستەوخۆ بۆ ھەرێمی کوردستانی دەنێرن.
ئەوەشی ڕاگەیاند، “بۆیە ئەگەر بەڵێنەکەی بباتەسەر، پێویستە ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات و بدرێت بەجوتیارانی ھەرێم”.
لەلایەکی تریشەوە نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی و ھاوکات پەرلەمانتاری کورد لەئەنجومەنی نوێنەران، لەلێدوانێکدا بۆ SNN ئاشکرایکرد، لەکۆبونەوەکەی دوێنێی پەرلەماندا کە وەزیری بازرگانی ئامادەیبوە، پێشنیازێکیان کردوەو باسیان لەوەکردوە، “ئەگەر حکومەت پارەشی نییە، دەتوانێت لەبانکێکی فەرمیی قەرزبکات و پارەی سەرجەم جوتیارانی عیراق بدات و پاشان بۆخۆی وەکو حکومەت قەرزەکە بداتەوە”.
لەبەرامبەر ئەو پێشنیازەشدا ئاخۆ وەزیری بازرگانی چی وتوە، نەجیبە نەجیب دەڵێت:”وەزیری بازرگانی وتی: پێشنیازێکی بەجێیە، یاسای بودجەش ڕێگە بەمە دەدات، بۆیە لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشکەشیدەکەم و گفتوگۆی لەسەر دەکەین”………………………………………………………………………………
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی ڕونکردنەوە لەسەر نرخی وەستانی ئۆتۆمبێل لەگەراج و پارکەکاندا دەدات، تەئکیدیشدەکاتەوە، ئەو نرخەش لەبەرژەوەندیی ھاوڵاتیان پێداچونەوەی پێدادەکرێت،
دوای بڕیاری کەمکردنەوەو پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان بڕیاری پێداچونە بەنرخی شمەک و کاڵاکان و سەرجەم نرخەکانی دیکە پارێزگاکاندا دراو لەئێستادا دەست بەجێیەجێکردنی ئەو ھەڵمەتە کراوە.
لەوبارەیەوە، سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، ئەو شوێنانەی کە تایبەتن بەوەستانی ئۆتۆمبێل کە پێکھاتون لەگەراج و پارکەکان، پێشتر بەچەند جۆرێک نرخیان بۆ دیاریکراوە.
سەبارەت بەنرخەکانیش بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی وتی:”لەھەزار دینار بۆ ھەزارو ٢٥٠ دینار تا ھەزارو ٥٠٠ دینارەوە دەستپێدەکات، بەڵام دوای دەرکردنی بڕیاری تایبەت بەپێداچونەوە بەسەرجەم  نرخەکاندا, پێداچونەوە بەنرخی وەستانی ئۆتۆمبێل لەگەراجەکانیشدا دەکرێتەوە”.
ڕاشیگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لیژنەیەکی تایبەت بۆ کەمکردنەوەی ئەو نرخە پێکبھێنرێت، “بەڵام تائێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە”.
ئاشکراشیکرد، سەرجەم ئەو گەراجانەی کە مانگانە یاخود ھەفتانەیەو نرخەکەی لە ٩٠ بۆ١٠٠ ھەزار دینارە، ئەوانیش بەھەمانشێوە پێداچونەوەیان پێدادەکرێت و کەمدەکرێنەوە.
……………………………………………………………………….

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندوە، ڕۆژانە نرخی نوێ بۆ سەوزەو میوە لەبازاڕەکانی سلێمانیدا دیاریدەکات، لەڕاگەیەنراوێکیشدا بۆ ئەمڕۆ  نرخی سەوزەو میوەی دیاریکراوە، جەختیشکراوەتەوە لەسەرئەوەی، ھەرکەس پابەندی ئەو نرخانە نەبێت، بەتوندی سزا دەدرێت.

بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەنراوەی قائیمقامیەت کە نرخەکانی دیاریکردوە بۆ ئەمڕۆ، بەمشێوەیەیە:

gellerytitle


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات