قوباد تاڵەبانی باسی مووچەی فەرمانبەران دەكات,دەربارەی دامەزراندنی فەرمانبەران نوێترین زانیاری.مامۆستایان لەبەرامبەر شکاندنی بایکۆت، دوو داواکاری ئاراستەی حکومەت

bozhin

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەكان و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی ئەوقاف ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی هەزار مزگەوتمان چۆڵە و پێوستی بە كارمەند هەیە، بەڵام دامەزراندن نیە، دەشڵێت: “تا سیستەمی مووچە وەك خۆی لێنەكرێتەوە بەهیچ شێوەیەك بڕیاری دامەزراندن و گرێبەستیش نادرێت”.

مەریوان نەقشبەندی ؛بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەكان و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی ئەوقاف؛  ڕاگەیاند، لە ئێستادا بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران هەموو دامەزراندنێك بە گریبەستیشەوە ڕاگیراوە و ئەنجام نادرێت.

وتیشی: “تا پڕۆسەی ڕێكخستنەوەی مووچە ڕێكنەخرێتەوە و وەك جارانی لێنەكرێتەوە بەهیچ شێوەیەك بڕیاری دامەزراندن نادرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێكی نوێمان بەدەست نەگەیشتوە، لەمەڕ دامەزراندن بەگرێبەست، داواشمان لێكراوە بەهیچ شێوەیەك نوسراو نەكەین بۆ دامەزراندن.

نەقشبەندی ئاشكراشی كرد، وەك وەزارەت ئێمە زیاتر لە هەزار مزگەوتمان چۆڵە و پێویستی بە كارمەند هەیە، لەگەڵ بوونی ژمارەیەكی بەرچاو پۆستی بەتاڵ، كە پێوسیتی بە پڕكردنەوە هەیە، بەڵام ڕەنگە لە ئایندەدا هەلی دامەزراندن بەگرێبەست بكرێتەوە، بەڵام بۆ هئێستا هیچی تازە نیە.,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,لیستی ھاوبەشی مامۆستایان لەبەرامبەر شکاندنی بایکۆت، دوو داواکاری ئاراستەی حکومەت دەکەن، ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانیش رایدەگەیەنێت: ئەگەر ئەو دوو داواکارییە جێبەجێبکرێت، دەگەڕێنیەوە بۆ ھۆڵەکانی خوێندن، بەڵام ئەگەر لەماوەی ھەفتەیەکدا وەڵاممان نەدرێتەوە، بژاردەی بەھێز ئەوەیە مامۆستایان بڕژێنە سەر شەقام.
بەرھەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، راگەیاند: حکومەت بەڵێنیدابوو تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو (٢٥)ی شوبات، وەڵامی دوو بەڵێنی سەرەکی مامۆستایان بداتەوە، کە ئەوانیش (رۆژی دابەشکردنی نیو موچەی مانگی ئەیلولی ٢٠١٥ و بەڵێنی پێداچوونەوە بەخشتەی موچەی مامۆستایان).
وتیشی: “ئەو وادەیە تێپەڕی و ھیچ دەنگ و باسێک نەبوو، بۆیە بڕیاری بەردەوامبوونی بایکۆتمان راگەیاندو وادەی ھەفتەیەکیش دانراوە بۆئەوەی حکومەت وەڵامی ئەو دوو داواکارییەمان بداتەوە”.
بەرھەم مستەفا کە ئەندامی لیستی ھاوبەشی مامۆستایانیشە، دەڵێت: “ئەگەر لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا حکومەت وەڵامی ئەو دوو داواکارییەمان بداتەوە، دەگەڕێینەوە بۆ ھۆڵەکانی خوێندن و بایکۆت دەشکێنین”.
لەلایەن خۆشیەوە، عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، وادەی دابەشکردنی نیو موچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی رایگەیاندووەو دەڵێت: “لەمانگی ئاداردا نیو موچەکەی مامۆستایان دابەشدەکرێت”.
بەوتەی بەرھەم مستەفاش، “ئەم لێدوانە قایلکەر نییە، چونکە ھەر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و وەزیری پەروەردە بوون وتیان تاوەکو رۆژی پێنجشەممە وادەی دابەشکردنی نیو موچەکەی مامۆستایان دیاریدەکرێت، بەڵام بەڵێنەکە نەبرایەسەر”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان دەڵێت مانگی سێ، بەڵام رۆژەکەی دیارینەکردووە، ئەمەش جارێکی دیکە بێمتمانەیی دروست دەکاتەوە”.
سەبارەت بەھەڵوێستی لیستی ھاوبەشی مامۆستایان، ئەگەر وەڵامی ئەو دوو داواکارییە نەدراوە لەماوەی ئەو ھەفتەیەی دیاریکراوە، بەرھەم مستەفا رایگەیاند: یەکێک لەبژاردە بەھێزەکان ئەوەیە چیتر مامۆستایان لەقۆناغی بایکۆتدا نەمێننەوەو بێنە سەر شەقام”.
وتیشی: ” ھیوادارین نەگاتە ئەو ئاستە، چونکە توڕەبوونی مامۆستایانی لێدەکەوێتەوەو رەنگە بەھۆی ئێمەشەوە شەقام جارێکی دیکە بجوڵێت……………………………………………………………….جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ستایشی مامۆستایان و پزیشكان و فەرمانبەرانی ھەرێمی كرد كە سەرباری سەختیی دۆخەكە، لە كارەكانیان بەردەوامن و جەختدەكاتەوە، كە شایستە  داراییەكانی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان دابین دەكەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ ٢٨ی شوباتی ٢٠١٦، قوباد تاڵەبانی ؛جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران؛ پێشوازیكرد لە وەفدێكی یەكێتی ئەوروپا بەسەرۆكایەتی پاتریت سیمۆنت ؛باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە بەغدا؛ و وەفدی یاوەری، كە تێیدا بەووردی تیشكی خستە سەر ئەو قەیرانانەی، كە روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە، وەك شەڕی داعش و قەیرانی دارایی.

تاڵەبانی ستایشی مامۆستایان و پزیشكان و فەرمانبەرانی ھەرێمی كرد، كە سەرباری سەختیی دۆخەكە، لە كارەكانیان بەردەوامن، ئەمەش نیشانەی ھەستكردن بە بەرپرسیارێتی و دڵسۆزیانە بەرامبەر بە كوردستان.

ڕاشیگەیاندوە، مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و نەناردنی شایستە  داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی بەغداوە، مووچەكانیان دواكەوتووە، بەڵام حكومەتی ھەرێمی كوردستان پلانێكی تۆكمەی داڕشتووە بەمەبەستی دەربازبوون لەو قەیرانە و دابینكردنی شایستە  داراییەكانی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەدڵنیاییەوە قەیرانی دارایی تێدەپەڕێنین، حكومەتی ھەرێمیش بەردەوامە لە چاكسازی و تەقەشوف و لە ھەوڵدایە بۆ نەھێشتنی مووچەخۆری بندیوار و دوو مووچەیی.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكراشی كردووە، داوامان كردووە كۆمپانیایەكی متمانەپێكراوی نێودەوڵەتی بەشداربێت لەپرۆسەی  وردبینی لە كەرتی نەوتدا، لە پێناو زیاتر شەفافكردنی لە ھەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، پاتریت سیمۆنت، ستایشی ھەوڵەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستانی كرد و ڕایگەیاند وڵاتانی ئەوروپا بەبایەخەوە  دەڕواننە ڕۆڵی ھەرێمی كوردستان لە عێراق و ناوچەكەدا، ھیواشی خواست ھەرێمی كوردستان بەزووترین كات سەركەوتوانە لەم قەیرانانە دەربازبێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات