bozhin
شیلان ئه‌و كچه هونەرمەندە كورده‌یه، كه به ستایڵه سه‌یرو شێتانه‌كه‌ی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌می و رایده‌گه‌یه‌نێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و له كه‌سانی ئیمۆ نییه.
شیلانی ته‌مه‌ن 23 ساڵ كه ئێستا له هه‌ولێر ده‌ژی به دواڕۆژی وت: “گۆرانییه‌كی نوێم به‌رهه‌مهێناوه له‌تێكستی (حه‌مه سه‌عید)ه، میوزیكه‌كه‌ش له‌لایه‌ن (ئاریوس)ه‌وه دروستكراوه، گۆرانییه‌كه له‌سه‌ر عه‌شق و خۆشه‌ویستییه”.
ده‌رباره‌ی كاره مودێلییه‌كانیشی وتی: “له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك فۆتۆگرافه‌ر ده‌ستمكرد به‌كاری مۆدێل كه هه‌رگیز هاوكاری و پاڵپشتیان له‌بیر ناكه‌م و ریكلامی زۆربه‌ی ماركه‌كانی جلوبه‌رگ و چانتا و پێلاوی كوردی و بیانی و توركیم كردوه”.
شیلان وڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌داته‌وه كه ده‌ڵێن ناوبراو ستایڵه‌كه‌ی ئیمۆییه‌و ده‌ڵێت “ئه‌م ستایڵه له‌وانه‌یه بۆ كوردستان جیاواز بێت ئه‌گینا له هه‌موو جیهان هه‌یه، بڕۆا ناكه‌م ئه‌مه ستایڵی ئیمۆ بێت و زۆر جاوازن له‌گه‌ڵ یه‌كترو ئه‌م ستایڵه‌ی من زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كانی جیهان به‌كاردی ده‌هێنن”.
ده‌شڵێت “من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆم به ئیمۆ نابینم، چونكه زۆر جیاوازیمان هه‌یه، ئه‌وان ده‌م و لوت و گوێ كون ده‌كه‌ن و گواره به‌كارده‌هێنن، من هیچ له‌مانه‌م به‌كارنه‌هێناوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر ماكیاژ به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام من زۆر ساده به‌كاری ده‌هێنم و هیچ په‌یوه‌ندیم به‌وانه‌وه نییه”.
شیلان ته‌مه‌نی 23 ساڵه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی سلێمانییه و له كه‌ركوك ژیاوه و ئێستاش له هه‌ولێر ژیان به‌سه‌ر ده‌یات، ئه‌و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان به‌شی وێنه‌كێشانی ته‌واوكردوه‌و خوێندنكاری كولیژی هونه‌ره جوانه‌كانه له‌به‌شی دیزاین.
تعليقات
إرسال تعليق