كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاماری باران بارین هه ريم بزانه

bozhin
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ باری كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای شارەكانی باشووری كوردستان خستە روو.
بەگوێرەی كەشناسی، ئەمڕۆ یەكشەم 28ی شوباتی 2016 ئاسمانی شارەكانی باشووری كوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران و نمەباران و دروستبوونی تەمێكی سووك لە ناوچە جیاجیاكاندا و لە كاتەكانی ئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت. لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگەی هەولێر باران بارین زیاتر دەبێت، لەكاتێكدا بارینی نمە باران لە دهۆك و كەركووك بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت.
كەشناسی لەبارەی پلەكانی گەرما ئاماژەی دا، نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو لە هەولێر 12 پلەی گەرمی بووە، بەڵام لە سلێمانی، دهۆك و كەركووك 11 پلەی گەرمی تۆمار كراوە، لەكاتێدا پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بەرزبوونەوە تۆمار بكەن، بە جۆرێك كە لە هەولێر 16 پلەی گەرمی، لە سلێمانی 14 پلەی گەرمی، لە دهۆك 15 پلەی گەرمی و لە كەركووك بۆ 17 پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە.

كەشناسی پێشبینی كردووە سبەی دووشەم 29ی شوبات ئاسمانی شارەكانی باشووری كوردستان نیمچەهەور بێت و پاشتر بۆ پەڵەهەور و ساماڵ بگۆڕێت. لەكاتێكدا پێشبینی دەكرێت نزمترین پلەی گەرما لە هەولێر 11 پلە بێت، بەڵام لە سلێمانی، كەركووك و دهۆك 10 پلەی گەرمی دەبێت، هەروەك پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكرێت بەجۆرێك لە هەولێر بۆ 18 پلەی گەرمی، لە سلێمانی و دهۆك بۆ 16 پلەی گەرمی و لە كەركووك تا 19 پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە.
بەپێی ئامارێكی بەشی پێشبینییەكانی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بە ڕێژەی جیاواز باران باریووە.
ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوو، كۆی گشتی باران بارین لە ئەمساڵدا:

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات