بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایشی پەرلەمانی کوردستان لەزاری وەزیری ناوخۆوە زانیارییەک لەسەر سیستمی پاشکەوتی موچەی کارمەندانی ھێزەکانی ناوخۆ بۆ مانگی شوبات بڵاودەکاتەوە و گرفتی ژمارەیەک پۆلیسی وەزارەتەکەش ئاشکرادەکات و دەڵێت”تائێستا ئەو کارمەندانە ھەر نیوەی موچەکانیان بۆخەرجدەکرێت”.
قادر رەزگەیی بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: پێشتر ژمارەیەک پۆلیس کەبەشداری خولیان کردووە گرفتێک لەموچەکانیاندا دروستبووە کەنزیکەی نیوەی موچەی مانگانەیان بۆخەرجکراوە، چەندجارێکیش بەدواداچوونمان کردووە و تائێستا ئەو کارمەندانە ھەر نیوەی موچەکانیان بۆخەرجدەکرێت، لەکاتێکدا وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری چارەسەرکردنی گرفتەکەیانیداوە.
لەبارەی گۆڕانکاریکردن لەسیستمی پاشکەوتی موچەی ھێزەکانی ناوخۆ بۆ مانگی شوبات، قادر رەزگەیی، وتی: بەدواداچونمان بۆ ئەو گرفتەش کردووە پەیامی کارمەندانی ناوخۆمان گەیاندۆتە حکومەت کە کارمەندانی ھێزەکانی ناوخۆ زۆرماندوون و ناکرێت موچەکانیان بەو شێوازە گۆرانکاری تێدا بکرێت.
ھەرلەوبارەیەوە، دەشڵێت: لەگەڵ وەزیری ناوخۆ پەیوەندییم کردووە، پێیرایگەیاندوین کەچاوەرواندەکرێت ئەمرۆ و سبەی بڕیاری کۆتایی لەسەر خشتەی پاشەکەوتکردنی موچە کارمەندانی ھێزەکانی ناوخۆ بدرێت.
لەبەرامبەر سیستمی نوێی موچە لەچەند ھەفتەی ڕابردوودا، کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لەشارو شارۆچکە جیاجیاکان بەتایبەت لەھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ناڕەزایەتیان دەربڕی و چەند ڕۆژێک بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندو دواتر لەبەرامبەر بەڵێنی دەستکاریکردنی سیستمەکە بایکۆتەکەیان شکاندو تائێستاش ڕوون نییە، موچەی مانگی شوباتی ٢٠١٦یان چۆن دەدرێت………………………………………………………………
تعليقات
إرسال تعليق