گەر لەھەوڵی دابەزاندنی کێشت دایت ھەوڵ بدە لەپاڵ ئەو ٦٥ ملیۆن کەسەدا رێجیم بکەیت کەپشت بە پرۆگرامی My Fitness Pal دەبەستن و لەنانی بەیانیاندا چەند جۆرێک خۆراک دەخۆن کەبەھۆیەوە لانیکەم ١٠ کیلۆگرام کێشی زیادەی لەشیان دادەبەزێنن، بۆیە ئێوەش ھەوڵبدەن بەیانیان ئەمانە بخۆن لەپێناو باریک کردنەوەی ناوقەدتان و دابەزاندنی کێشدا:
١. قاوە: خواردنەوەی بەر لەسەعاتێک لەوەرزش کردن دەبێتە ھۆی سوتانی ١٥%ی کالۆری زیادە.
٢. مۆز: دەوڵەمەندە بەڤیتامین و کانزا و پۆتاسیۆم و ریشاڵ و ھەستی تێربونت پێ دەدات.
٣. ھێلکە: توێژەران پێیان وایە بەیانیان خواردنی دوو ھێلکە دەبێتە ھاوکاری دابەزاندنی کێش بەرێژەی ٦٥% و ووزەی زیاترت دەداتێ و ھەرس باش دەکات و ھەست بەتێریی دەکەیت.
٤. شلیک: دژە ئۆکسانێکی باشە و کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و ریشاڵی رووەکی تێدایە، چەوری زیاد ناکات و کۆلیسترۆڵی خوێن رێک دەخات بەھۆی پێکھاتەکەیەوە لەترشی ئەسکۆربیک و لیسیسین و بەکتین.
٥. چای سەوز: خواردنەوەی لەبەیانیاندا ھاندەری دابەزاندنی کێشە چونکە کافایین و کاتیکینی تێدایە ئەمانەش ھاندەری سوتانی ووزە و ئۆکسانی چەورین.
٦. سپێناخ: دەوڵەمەندە بەریشاڵ و کانزاکانی وەک ئاسن و مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و پۆتاسیۆم. پرۆتینی زۆرە و کالۆری کەمە و زوو ھەرس دەکرێت.
bozhin
تعليقات
إرسال تعليق