نەخۆشیەک لەناو خوێندکاراندا بڵاودەبێتەوە

bozhin
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشیەکی گوازراوە لەنێو خوێندکاران و خوێندنگەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوبۆتەوە، لەو ڕوەشەوە ھۆشداریدەدات و پەیامێکیش ئاراستەی پەروەردە دەکات.
لەئێستادا باس لەوەدەکرێت، لەسنوری پەروەردەکانی سەر بەپارێزگای ھەولێر، جۆرە نەخۆشیەک لەنێو خوێندکاراندا سەریھەڵداوە کە بەنەخۆشیە گوازراوەکان ناودەبرێت، داواشدەکرێت بەڕێوەبەری خوێندنگەکان ڕێوشوێنی بەپەلە لەبەرامبەر ئەو خوێندکارانە بگرنەبەر.
دکتۆر خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم  ئەو زانیاریانەی پشتڕاستکردەوەو ڕایگەیاند، جۆرە نەخۆشیەکی گوازراوە بڵاوبۆتەوە کە بەنەخۆشی (گوێ ڕەپە) ناودەبرێت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی ڕونکردەوە، ئەو نەخۆشیە لەناو خوێندکاراندا بڵاوبۆتەوە، لەپەیامێکیشدا بۆ پەروەردە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی:”ھەر خوێندکارێک ئەگەرھات و دوچاری ئەو نەخۆشیە بوو، پێویستە مۆڵەتی زۆرە ملێی لەلایەن بەڕێوەبەری خوێندنگەکەیەوە پێبدرێت”.
د. خاڵس قادر دڵنیایی ئەوەشی بەخوێندکارانی توشبوو ھەروەھا کەسوکاریشیانداو وتی:”نەخۆشیەکە ھیچ مەترسیەکی لەسەر خوێندکاران نییە، بەڵام پێویستی بەپشوو ھەیەو پێویستە مۆڵەتی زۆرەملێ بدرێتە خوێندکاران”.
بۆ ئەو پشوەش کە داوادەکرێت بەزۆرەملێ بدرێتە خوێندکارەکە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی:”ئەوە لەلایەک بۆ پشودانەو لەلایەکی تریشەوە بۆ  بەرگرتن لەبڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیەیە بۆخوێندکارانی دیکە”.
ئاشکراشیکرد، “بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە نەخۆشییەکی قورس نییە تا مەترسیداربێت، بەڵام وەک وەزارەتی تەندروستی ھەموو ڕێوشوێنێکی بەپەلە دەگرینەبەر”.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات