ئەگەر دەتەوێت لە مانگێکدا ٩ کیلۆ لە کێشت کەمبکەیت ئەوا بە پێى ئەم ڕێنماییانە سیستەمى ژیانت ڕێکبخەرەوە تا باشترین ئەنجامت دەستبکەوێت و لە کاتێکى کەمدا کێش کەمبکەیت.
1ـ رۆژانه 3 لیتر ئاو بخۆنه‌وه، به پێی توێژینه‌وه‌كان خواردنه‌وه‌ی 2 كوپ ئاوی سارد خێرایی پرۆسه‌ی هه‌رسكردن به رێژه‌ی 40% له ماوه‌ی 20 خوله‌ك به‌رز ده‌كاته‌وه.
2ـ له خۆراكه ئاماده‌كراوه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه كه رێژه‌ی چه‌وری و شه‌كریان زۆره.
3ـ له كاربۆهیدراته سپیه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه كه بریتین له مه‌عكه‌ڕۆنی و كێك و شیرینی و برنج و نان، لەبرى ئەوە نانى بۆر بخۆن.
4ـ رێژه‌ی خواردنی ئه‌و میوه و سه‌وزانه زیاد بكه‌ن كه رێژه‌ی كالۆریان كه‌مه و پرۆسه‌ی سووتاندنی چه‌وری خێراتر ده‌كه‌ن. وه‌ك برۆكلی و گێزه‌ر و چه‌وه‌نده‌ر و ترێ و گریپ فروت و شیلك و لیمۆ.
5ـ له خواردنی گۆشتی سوور دوور بكه‌ونه‌وه‌و گۆشتی سپی بخۆن وه‌ك ماسی و مریشك.
6ـ ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی وه‌ك پیاده‌ڕۆیی رۆژانه 30 خوله‌ك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت.
7- دابەشکردنى ژەمەکان بەسەر ٤ ژەمى سەرەکى و ٦ ژەمى لاوەکى لەو نێوەندەدا لەبرى خوارنى ٣ ژەمى قورس…………………………………………………………………………………
١. زەنجەبیل و چای سەوز: کوپێک لەھەرکامێکیان بێت رۆژانە دوو جار بیخۆرەوە حەزی خۆراک ناھێڵێ و چەوری لەش بەخێرایی دەسوتێنێت و گەشەی خانە چەورییەکان کەم دەکات و ھەرس باش دەکات.
٢. ماستی کەم چەور: رۆژانە دوو بەشی لێ بخۆ بۆ کۆنترۆڵی حەزی خۆراک و کۆنترۆڵی کێش.
٣. شۆفان: کەباشترین ھۆکارەکانە و رێژەیەکی زۆری ریشاڵ و پرۆتین و ڤیتامینی تێدایە کەھاوکارە لەپاراستنی تەندروستی کۆئەندامی ھەرسدا.
٤. میوەی دەوڵەمەند بەریشاڵ: لەنێویاندا سێ‌و و شوتی کەھەستی برسێتی ناھێڵێت
٥. زۆر خواردنی سەوزەی وەک کاھوو، کاھوی چینی، کەکالۆری کەمە.
٦. رۆژانە ئاو خواردنەوە: کوپێک ئاو بخۆرەوە پاشان دوای ١٠ دەقیقە دەبینیت برسێتیەکەت کەم بۆتەوە.
تعليقات
إرسال تعليق