شیر بدەیت لە ڕوخسارت.ئەم پێکهاتەیە شێوەی ڕوخسارت بەتەواوی دەگۆڕێت

bozhin
.لەبەر ئەوەی کە جەستەی مرۆڤ بە کۆکردنەوەی هەموو جۆرە ڤیتامین و کانزاکان و پڕۆتین و ماددە خۆراکییەکانی تر دەژی و تەندروستی باشی دەپاریزێت، لەبەرئەوە زۆر جۆر پێکهاتە هەیە کە دەبێتە هۆی جوانکردنی ڕوخسار بەهۆی ئەو ماددە خۆراکیە جیاوازانەی تێیدا هەن.

یەکێکیتر لەو پێکهاتانە بریتییە لە تێکەڵ کردنی “زەیتی گوێز و کافایین” ئەگەر دەستت بکەون، ئەم ماسکە ڤیتامینەکانی ” سی و ئی و گلاکۆجینیی تێدایە، کە دەچێتە قوڵاییە پێستەوە و وا دەکات کە مل و گەردنت توند و بەرز بکاتەوە و پێستی روخسارت تورت دەکاتەوە، هەر بۆیە ئەمەش وادەکات گەنجتر دەرکەویت.

ئەم ماسکە بە ماسکی ژمارە “٧” ناسراوە کە خانمە کۆرییەکان بەکاری دەهێنن، هەر ئەوانیش بە خاوەنی جوانترین ڕوخسار ناسراون بەهۆی گرنگییدانیان بە بەجوانی هێشتنەوە و پارێزگاریکردنی ڕوخساریان.

……………………………………………………………..شیر یەكێكە لە خواردنەوە بەسوودەكان بۆ تەندروستی و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پێكهاتە سوود بەخشەكان ، دوای خوێندنەوەی سوودەكانی شیر بۆ پێست ڕەنگە وات لێبێت ئیتر بەردەوام  شیر بدەیت لە  پێستی ڕوخسارت .

1-ئەگەر پێستی ڕوخسارت هەست دەكەیت جوان نەماوە ئەوە كەمێك شیر بدە لە پێستت و بەشێوەیەكی بازنەی مەساجی پێ  بكە ، ئەمە وادەكات پێستت شێدار ببێتەوە ، چونكە شیر ترشی لاكتیك ئەسید بە پێستت دەبەخشێت .
2-یارمەتی سپی كردنەوەی پێستی ڕوخسار دەدات  بەهۆی ئەوەی لەناو شیردا ئەنزیمی لبنیك هەیە و ئەمە ڕێگری دەكات لەوەی پێست ئەنزیمی   (تیرۆزینیر) دەربدات كە بەرپرسە لە دەردانی بۆیەی میلانین لەناو پێستدا ،ووادەكات   پێست گەشاوەو جوان دەربكەوێت .

3-خاوێنكەرەوەیەكی بەهێزە بۆ پێست و پێست لە خانە مردوەكان خاوێن دەكاتەوە ، باشتر وایە هەفتەی چەند جارێك مەساج بە پێستی ڕوخسارت بكەیت بە شیری تەڕ .

4-بۆ چارەسەری پێستی ڕوخسارێك كە سوتابێت بە تیشكی خۆر دەتوانرێت شیر بەكاربهێنرێت .
5-چیتر پەڵەی ڕەش بە ژێر چاوەكانتەوە مەهێڵە ئەویش لە ڕێی بەكارهێنانی شیر بۆ مەساجكردن بە ژێر چاوەكان .
6-ئەگەر دەتەوێت خاوەنی ڕوخسارێك بیت خاڵی بێت لە هەوكردن و زیپكە و بەكتریا ئەوە تەنها ماسكی شیر بۆ پێستت بەكاربهێنە و لە تەواوی ئەم كێشانە ڕزگارت دەبێت، چونكە شیر دەوڵەمەندە بە ترشی لاكتیك و جگە لەوەش پێستت لە چرچ بوون دەپارێزێت .


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات