به ڤیدیۆ ڕیاڵ مەدرید توشی یەکەم دۆڕان هات.بایرن سێ خاڵی تری بەدەستهێنا.چێڵسی بە گۆڵێكی کوشندە لە ساوسامپتۆنی بردەوە

bozhin

لەخولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید توشی یەکەم دۆڕان هات بەڕاهێنەرایەتی زیدان بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە گۆڵی یاریزانی فەرەنسی گریزمان کاتێک لە خولەکی ٥٣ دا تۆماری کرد.

بەم دۆڕانە ڕیاڵ مەدرید بە تەواوی لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانیا بێ بەش بوو بە جیاوازی ٩ خاڵ لە بەرشەلۆنەی پێشەنگەوە دوورە.لەتایمی یەکەمدا هەردوو یانە ئاستیان لەیەکەوە نزیکبوو، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید زیاتر بە شێوازی بەرگری یاریی دەکرد ئەو تایمە بەبی گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا یانەی ئەتڵەتیکۆ دەستی کرد بە هیرش بردن لە خولەکی 53دا ئەنتوان گریزمان گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد، دواتر لە خولەکی 70وە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید هەموویان گەڕانەوە بۆ بەرگری کرن و یانەی ریاڵ مەدرید کۆنترۆلی یارییەکەی کرد بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆمار و یارییەکەش بە ئەنجامی 1-0 لەبەرژەوەندی ئەتڵەتیکۆ کۆتایی هات.

بەمەش یانەی ڕیاڵ مەدرید لەکۆی 26 یاریی 54 خاڵی هەیە لە پلەی سێیەمدایە، یانەی ئەتڵەتیکۆ 58 خاڵی هەیە لە پلەی دووەمدایە

لە سەرەتای گێمی دووەمدا بنزیمە یاریگای جێهشت کە چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری پێکانەکەی پێشووتری بێت و هێشتا دیاری نیە چەند هەفتە دوردەکەوێتەوە.

لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی پلە یەکی ئەڵمانی یانەی فۆلفسبۆرگ لە نێو هاندەران و یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بایرن مونشنی کرد ئەنجامی یارییەکەیش 2-0 لەبەرژەوەندی باڤارییەکان کۆتایی هات.

هەردوو گۆڵەکەی بایرن کۆمان و لیڤاندۆڤسکی لە خولەکەکانی 66 و 74 دا تۆماریان کرد.

بەمەش یانەی بایرن مونشن لەکۆی 23 یارییدا 62 خاڵی هەیە لە پلەی یەکەمدایە، یانەی فۆلفسبۆرگ 31 خاڵی هەیە لە پلەی هەشتەمدایە.

لەچوارچیوەی یارییەکانی گەڕی 27ی خولی نایابی ئینگلیزی یانەی ساوسامپتۆن لە یاریگای خۆیدا رووبەرووی یانەی چێڵسی بوویەوە یارییەکەش بە ئەنجامی 2-1 لەبەرژەوەندی چێڵسی کۆتایی هات.

گۆلەکەی یانەی ساوسامپتۆن شین لۆنگ لە خولەکی 42دا تۆماری کرد، دواتر سیسک فابریگاس لە خولەکی 75 یارییەکەی یەکسان کردەوە، برانیسلاڤ ئیڤانۆڤێج لە خولەکی 89 گۆڵی دووەمی بۆ بلوز کرد و سێ گرنگی بۆ یانەکەی بەدەست هێنا.

بەمەش یانەی چێڵسی لەکۆی 27 یارییدا 36 خالی هەیە بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی 11یەمدایە، ساوسامپتۆن 40 خاڵی هەیە بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی حەوتەمدایە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات