حەوت گیراوەبۆ ڕووخسارێکى ناسكتر ڕێگایەکی نوێ بۆ ڕێگرتن لە پیریی,بۆ سپیكردنەوەی پێستت بە پرتەقاڵ

bozhin

گیراوە هندییەکان ناوبانگیان هەیە لە جوانکردنى پێست و کاریگەرییان، لەبەرئەوەى دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسانەکان و ڤیتامینەکان و ئاسنەکان کە یارمەتى گەنجبوونەوەى پێستى ڕووخسار دەدەن لە چەند ڕۆژێکدا.

زەردەچەوە
زەردەچەوە چرچیەکانى ڕووخسار کەمدەکاتەوە و هەوکردن ناهێڵێت، زەردەچەوە لەگەڵ کرێمى دەستدا تێکەڵ بکە و پێش خەوتن بیدە لە ڕووخسارت.

بیبەرى تون
بیبەرى تون بەکاردێت بۆ نەهێشتنى چرچى و زیادکردنى جوانى ڕووخسار، هەویرێک درووست بکە و بیدە لە ڕووخسارت، چونکە ڤیتامین A و C تێدایە.

زەنجەبیل
زەنجەبیل زۆر بەسودە بۆ پێستێکى چالاک، پەڵەکانى پێست ناهێڵێت و ڕووخسار گەشاوەتر دەکات، بە زەنجەبیلى تەڕ ڕووخسارت مەساج بکە بۆ ماوەى ٥ خولەک، ئینجا بهێڵە ئاوەکەى تا ٢٠ خولەک پێوەى بمێنێت پێش ئەوەى بیشۆیت.

تۆوى کەتان
تۆوى کەتان بخەرە ئاوەوە بۆ ماوەى شەوێک، بەیانییەکەى هەویرێکى لێ درووست بکە و بۆ ماوەى ١٥ خولەک بیدە لە ڕووخسارت، دواتر بە ئاوى شلەتێن بیشۆ.

دارچینى
دارچینى و هەنگوین تێکەڵ بکە و بیدە لە ڕووخسارت تا ڕزگارت ببێت لە هەوکردن و برینەکانى ڕووخسار.

بیبەرى ڕەش
بیبەرى ڕەش پەڵە ڕەشەکان و خانە مرددوەکانى پێست لادەبات، لەبەرئەوەى وەک پاککەرەوەیەکى سرووشتى کار دەکات، کەوچکێک هاڕراوەى بیبەرى ڕەش لەگەڵ شیردا تێکەڵ بکە و بیدە لە ڕووخسارت، دواى ١٠ خولەک بیشۆ.

هاڕردراوەى مێخەک
هاڕردراوەى مێخەک لەگەڵ کەمێک هەنگویندا تێکەڵ بکە و دواتر بیدە لە ڕووخسارت، دواى ١٥ خولەک بیشۆ تا ببیتە خاوەن پێستێکى جوان و پاک، لە کاتى لێدانى ئەم گیراوەیەدا پێویستە بەردەوام مەساجى ڕووخساریشت بکەیت.

………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………ئەوەی پێویستتت دەبێت بۆ دروستكردنی ئەم ماسكە :

1-كەوچكێك توێكڵی پرتەقاڵ وردت كردبێت .
2-دوو كەوچك ماست.
3-دوو كەوچك گوشراوی پرتەقاڵ .
ئەم سێ پێكهاتەیە باش تێكەڵاو بكە و بیدە لە پێستی ڕوخسارت و ماوەی 30 خولەك بە پێستتەوە بیهێڵەرەوە و دواتر ڕوخسارت خاوێن بكەرەوە ، دەتوانیت هەفتەی جارێك بۆ دوجار ئەم ماسكە بۆ سپیكردنەوەی پێستت بەكاربهێنیت …………………………………………………………………………..پسپۆڕانی زانکۆی نیوکاسڵ لە ئینگلاند بۆ یەکەم جار ئەنزیمێکی مێتابۆلیکیان ناساند کە لەبەشی توانای خانەکانی پێستی مرۆڤدا هەیە و پویوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە پیرییەوە هەیە.

بە هۆی چوونە تەمەنەوە، چالاکییەکانی جەستە کەمتر دەبێتەوە و توانای چالاکی خانەکانی پێست لاوازتر دەبێت، لە ئەنجامدا پێست تووشی چرچ بوون دەبێت و پیریی دەردەکەوێت.

لەم لێکۆڵینەوەیەدا دەرکەوت بە زیادبوونی تەمەن، ئەنزیمێکی مێتابۆلیک بە ناوی (Mitochondrial Complex II) لە خانەکانی پێستدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمتر دەبێتەوە.

ئەم ئەنزیمە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دابینکردنی ئینێرژی بۆ خانەکانی پێست و کەمبوونەوەی دەبێتە هۆی کەمی ئینێرژی پێست.

لەم لێکۆڵینەوەیەدا ڕێژەی چالاکی ئەنزیمی (Mitochondrial Complex II) لە خانەکانی ژێر پێستی ٢٧ بەشداربوودا خرایە ژێر چاودێری، ئەم کەسانە تەمەنیان لە نێوان ٦ تا ٧٢ ساڵدا بوو، لە ڕێگەیەوە لێکۆڵەران ویستیان کاریگەری زیادبوونی تەمەن و ڕێژەی چالاکی ئەم ئەنزیمە دیاری بکەن.

لە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە دەرکەوت چالاکی (Complex II) لە خانەکانی ژێر پێستدا بە پێی تێپەڕبوونی تەمەن کەم دەبێتەوە.

بە باوەڕی لێکۆڵەران هۆکاری ئەمە کەمبوونەوەی ڕێژەی پڕۆتین و ئەنزیمە، ئەم جۆرە کەمبوونەوەیەی پڕۆتین تەنها لەو خانانەدا ڕوو دەدات کە ئەنزیم و پڕۆتینی پیویستیان پێ ناگات.

ئەم دۆزینەوە نوێیەی پسپۆڕان بەرهەمهێنانی دەرمانەکانی دژە پیریی بۆ ڕێگرتن لە کەمبوونەوەی چالاکی ئەنزیمی (Complex II) هەنگاوێک نزیکتر دەکاتەوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات