ڕیزبەندی قەڵەوترین گەلانی جیھان

razz

بەپێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی قەڵەوی یەکێکە لەئاستەنگەکانی بەردەم تەندروستی لە ساڵی ١٩٨٠ وە ڕێژەی قەڵەوی سێ ئەوەندە زیادی کردوە ھەر بەپێی بڵاوکراوەی پێگەی http://visual.lv کاتێک ڕاپۆڕتی ساڵانەی لەسەر قەڵەوی بڵاوکردەوە تێیدا ئەو دەوڵەتانەی دیاری کردوە کە ڕێژەی قەڵەویان بەرزە ڕیزبەندیەکەش بەم شێوەیەیە:
١- کوەیت: لە پلەی یەکەمدایە کە ڕێژەی پێوانەی قەڵەوی دانیشتوانی کوەیت “٢٩.٥” لەگەڵ ئەمەشدا بە پلەی یەکەم دێت لە توشبون بە نەخۆشی شەکرە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئەفریقادا.
٢-ئەمریکا:ناودەبرێت بە وڵاتی خواردنە خێراکان بە پلەی دوھەم دێت کە پێشتر لە پلەی یەکەم دا بووە لەسەر ئاستی جیھان و ڕێژەی پێوانەی قەڵەوی لە ئەمریکا “٢٨.٨”.
٣-دورگەی ترینیداد وتوباغو کە دەکەوێتە کاریبیەوە ڕێژەی پێوانەی قەڵەوی تێیدا “٢٨.٦” .
٤-ئەرجەنتین:لە پلەی چوارەمدایە ڕێژەی پێوانەی قەڵەوی تێیدا “٢٨.٦” ھەروەھا %٣١ دانیشتوانی ئەرجەنتین کە نەگەشتونەتە تەمەنی شەش ساڵ دەناڵێنن بەدەست قەڵەویەوە .
٥-مەکسیک:ڕێژەی پێوانەی قەڵەوی “٢٨.٤” ئەمەش بەھۆی ھەرزانی نرخی خواردنە خێراکان و خواردنی چەوریی و سوێرەوەیە لەگەڵ بەکارھێنانی خواردنەوەی گازی زۆر.
٦-میسر:پلەی شەشەمی ھەیە لە قەڵەویدا بەڕێژەی “٢٨.٤” ڕێژەی قەڵەوی لە میسر %٤٠ تێپەڕندوە ئەمەش مەترسی بۆ سەر بوجەی میسر دروست کردوە بۆ چارەسەرکردنیان.
٧-نیوزلەندا:ڕێژەی پێوانەی قەڵەوی تێیدا “٢٨.٢” .
٨-ئیمارات:ڕێژەی پێوانەی قەڵەوی “٢٨” ھەروەھا %٦٠ دانیشتوانەکەی بەدەست قەڵەویەوە دەناڵێنن ئەم ڕێژەیەش ساڵ بەساڵ بەرەو زیاد بون دەچێت.
٩-شیلی:ڕێژەی پێوانەی قەڵەوی “٢٧.٨” بەپێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی فاو لەھەر کاتژمێرێکدا کەسێکی قەڵەو لە شیلی دەمرێت .
١٠-فەنزویلا:لەپلەی دەیەمدایە ڕێژەکەشی “٢٧.٨”



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات