دیمەستورا : ئەمریکا و روسیا زامنی سەرکەوتنی ئاگربەستەکەن

helin

ستیڤان دیمەستورا نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ سوریا رایگەیاند روسیا و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زامنی سەرەکی سەرکەوتنی رێکەوتنی ئاگربەستی سوریان و ھاوکات بە دووریشی زانینی ھێزی فرە رەگەز رەوانەی سوریا بکرێت.

دیمەستورا لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی “بی بی سی ” ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە نەتەوەیەکگرتوەکان دەیەوێت بارودۆخی مرۆیی سوریا باش بکات لەرێی ھەڵگرتنی گەمارۆکان لە ناوچە گەمارۆ دراوەکانی سوریا و گەیاندنی کۆمەک و ھاریکاری بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە .

ھاوکات دیمەستورا رەتی کردۆتەوە لە کاتی ئێستادا نەتەوەیەکگرتوەکان ھێزی فرە نەتەوە بۆ سوریا بنێرێت ، لێدوانەکەی دیمەستورا لە کاتێکدایە کە پێشتر سعودیە رایگەیاندبوو ئامادەیە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا ھێز رەوانەی سوریا بکات. 

سەرباری چەند پێشێلکارییەکی کەم لە شەوی ھەینییەوە رێکەوتنی ئاگر بەست لە سوریا چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە واش بریارە رۆژی ٧ ی مانگی داھاتوو خولێکی تری دانوستانەکانی ژنێف دەست پێدەکاتەوە ، ئەگەر ئاگربەستەکەی ئەم جارە سەرکەوتووبێت دەبێتە یەکەم ئاگربەست لە ژێر چاودێری کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە ماوەی ٥ ساڵی رابردووی قەیرانی سوریادا .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات