مامۆستايانى ناڕازى له شارى هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌رى به‌رده‌واميان به بايكۆتكردنى هۆڵه‌كانى وانه وتنه‌وه‌دا تا ئه‌و كاته‌ى داواكاريه‌كانيان جێبه‌جێ ده‌كرێت.ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی شوباتی 2016، به‌شێكی زۆری مامۆستایان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌كانیان له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌زای سه‌ید سادق خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد.
ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه، كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا مامۆستايانى ناڕازى شارى هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌رى كه به مامۆستايانى هاوبه‌ش ناسراوه بڕيارياندا به‌رده‌وامى بده‌نه بايكۆتكردن و نه‌چنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن تا ئه‌و كاته‌ى داواكاريه‌كانيان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌فته‌ى ڕابردوو له كۆبونه‌وه‌ى لقى سلێمانى يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستان، مامۆستايانى كوردستانى كه له پارتى و يه‌كێتى پێكدێت بڕيارياندا بچنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن و كۆتايى به بايكۆتكردن بهێنن…………………………………………………………..دانا عه‌بدول، یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه به وێستگه‌ی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا بۆ چه‌ند داواكارییه‌ك.
له باره‌ی داواكارییه‌كانیانه‌وه وتی: “یه‌كه‌م خه‌رجكردنی نیو مووچه‌كه‌ی مانگی ئه‌یلول، له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی مووچه‌یه‌كی تر، یان دانانی واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ پێدانی مووچه نه‌دراوه‌كانی دیكه، به‌جۆرێك كه‌له به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان‌دا بێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێكی دیكه له داواكارییه‌كان ده‌ستنه‌بردنه بۆ بڕینی مووچه‌و سه‌ره مووچه‌و هیچ جۆره ده‌رماڵه‌یه‌ك، هه‌روه‌ك داواشكراوه هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه بدرێت و سیستمی مووچه‌ش به هه‌موو جۆرێك ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی: “تا ئه‌م داواكارییانه جێبه‌جێ نه‌كرێن به هیچ جۆرێك بایكۆت ناشكێنن و ناچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێنه‌وه”.
هاوكات مامۆستایانی سنووری قه‌زای سه‌ید سادقیش، له‌به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان خۆپیشاندانێكیان له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه‌یان ئه‌نجامدا……………………………………………………………..
تعليقات
إرسال تعليق