ھیلاری کلینتۆن لە کارۆلینای باشور سەرکەوتنی بەدەستھێنا

helin

ھیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەرکەوتنێکی گەورەی لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ئەمریکا لە ولایەتی “ساوس کارۆلین ” بەدەستھێنا و توانی پێش بێرنی ساندەرزی رکابەری کەوێت.

ساوس کارۆلین بووە سێیەم وێستگەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ کلینتۆن دوای ئیوا و نیڤادا کە کلینتۆن بتوانێت سەرکەوتنی تیادا تۆمار بکات ، بە سەرکەوتنەکەی ساوس کارۆلین ھیوای ھیلاری کلینتۆن زیاتر بوو بۆ کاندید کردنی لەلایەن پارتەکەیەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

سەرکەوتنی ھیلاری کلینتۆن لەساوس کارۆلین لە کاتێکدایە تەنھا چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ “سێ شەممەی گەورە ” کە تیایدا ١١ ولایەتی ئەمریکا دەنگدەدەن لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ئەمریکادا کە لەناو ئەو ١١ ولایەتەدا ٦ ولایەت ھەیە کە ژمارەیەکی زۆر کەمە نەتەوەیان تێدا نیشتەجێیە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات