موو بە ڕوخسارتەوە مەهێڵەبه م گیراوەیە .بۆ هەمیشە مووی ژێر باڵ لەناوببەن

bozhin

,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,

خانمە هندیەكان هەزار ساڵ پێش ئێستا زەردەچەوەیان بۆ جوانكردن و لێكردنەوەی مووی ڕوخساریان بەكارهێناوە ، جگە لەوەی دەتوانن ئەم پێكهاتەیە بۆ بنەبڕكردنی مووی ڕوخسارتان بەكاربهێنن هاوكات دەتوانن بۆ لێكردنەوەی مووی قاچ و قۆڵ و شوێنە هەستیارەكانیش بەكاربهێنن .
بۆ دروستكردنی ئەم گیراوەیە ئەوەی پێویستمان دەبێت :
1-دوو كەوچكی چێشت زەردەچەوە .
2-ئاوی شلەتێن .
3-قاپێك بۆ ئەوەی ئەم دوو پێكهاتەیەی تیادا تێكەڵاو بكرێت .
سەرەتا زەردەچەوەكە بخەرە ناو دەفرەكەوە و ووردە ووردە ئاوی بۆ زیاد بكە هەتا هاوشێوەی هەویرێكی لێدێت ، واتە نابێت ئاوی زۆری تێ بكەیت ، ئەو هەویرەی گرتوتەوە بیخەرە سەر پێستی ڕوخسارت بۆ ماوەی 20 خولەك پێوەی بهێڵەرەوە و دواتر لەڕێی پەڕۆیەكی تەڕەوە ڕوخسارت خاوێن بكەرەوە و هەویری زەردەچەوەكەی لێ لێبكەرەوە .
دەتوانیت ڕۆژانە ئەم گیراوەیە بۆ پێستت بەكاربهێنیت هەتا دەگەیتە ئەو ئەنجامەەی خۆت مەبەستتە لە بنەبڕكردنی مووی ڕوخسارتدا ………………………………………………………………
مووی ژێر باڵەكان دەبێتە شوێنی كۆبوونەوەی بەكتریا زیانبەخشەكان و بۆنی ناخۆشی لێ دروست دەبێت و ئارەقەی لێ كۆ دەبێتەوە و مرۆڤ بێزار دەكات، زۆر جار لە رێی تاشینەوە، مووی ژێر باڵ لا دەبرێن، بەڵام بۆ ئەوەی هەمیشە لە كۆڵ ئەم كێشەیە ببنەوە، ئەم هەنگاوانە بگرنەبەر.
یەكەم: لیمۆ و شەكر، ئاساییەكان لە دێر زەمانەوە لیمۆ و شەكر بەكاردەهێنن بۆ لابردنی موو لە هەر شوێنێكی جەستە كە بیانەوێت، بۆیە ئەم رێگەیە بەهێز و كارایە.
دوو كەوچك ئاوی لیمۆ و كەوچكێك شەكر تێكەڵی یەكتر بكەن، تا هاوشێوەی هەویرێكی لێ دێت، ئەو گیراوەیە لە ژێر باڵ بدەن و بۆ ماوەی پێنج خولەك بیهێڵنەوە، پاشان بە ئاوێكی شلەتێن و پاك بیشۆن، هەفتەی دووجار ئەو كارە ئەنجام بدەن، ئەمە دەبێتە هۆی رێگری كردن لە گەشەكردنی موو و كەمبوونەوەی مووەكان، بەردەوام بن لەسەری تا ماوەیەك وای لێ دێت، موو لە ژێر باڵ نامێنێت و نایەتەوەش.
دووەم:هێلكە و گەنمەشامی، هێلكەیەك بشڵەقێنن لە دەفرێكدا و ئنجا گەنمەشامی هاڕاوی تێ بكەن و تا شێوەی هەویرێكی لێ دروست دەبێت، لە ژێر باڵی بدەن و دوای حەوت خولەك بە ئاوی سارد بیشۆن.
سێیەم: شیر و زەردەچەو، كەوچكێك زەردەچەو و دوو كەوچك شیر تێكەڵی یەكتر بكەن، بە كەوچكێك تێكەڵی یەكتریان بكەن تا تەواو یەك دەگرن، ئنجا بۆ ماوەی سێ خولەك لە ژێر باڵی بدەن و دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆن.
ئەو گیراوانە دەبنە رێگری لە گەشەكردنی موو و لەناوبردنی ئەو مووانەش كە هەیە، بەشێوەیەكی سرووشتی و بەبێ ئەوەی هیچ كێشەیەكی لێ بكەوێتەوە.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات