زیاتر لە ١٠٠ تیرۆریست لە گرێ سپی کوژران

helin

زیاتر لە ١٠٠ تیرۆریستی داعش لەو پەلامارانەدا کوژران کە رۆژی شەممە لە سنووری تورکیا و پارێزگەی رەققەوە بۆ سەر شاری گرێ سپی و ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجامیان دا.

ئاژانسی ھەواڵی ھاوار بڵاویکردەوە کە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی نێوان گرێ سپی و سلوک و عەینعیسا و مەبروکەدا، پەلاماری ٢٥ پێگەیان داوەو بەشێکی ھێزەکەشیان لە سنووری تورکیاوە چۆتە خۆرئاوای کوردستان.

لایخۆشیەوە عومەر عەلوش ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتی رایگەیاند ھێرشەکانی سەر گرێ سپی دەریدەخەن کە تورکیاو گروپە تیرۆریستییەکان نایانەوێت سەقامگیری لە سوریا بێتەئاراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە ھێرشی تیرۆریستانی بەرەی نوسرەو ئەحرارولشام بۆسەر گەڕەکی کوردنشینی شیخ مەقسود-ی شاری حەلەب بەردەوامەو لە ئاکامی تۆپبارانکردنی گەڕەکەکەشدا، منداڵێک شەھید بوو و ٥ کەسی دیکەش کە چواریان تەمەنیان لەنێوان ٨-١٢ ساڵدایە، برینداربوون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات