رۆجیە فیدرێری لەبەشداریکردن لە پاڵەوانێتی ئیندیان ویلز پاشەکشەدەکات

harem

بەھۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەیەوە رۆجیە فیدرێری سویسری لەبەشداریکردن لە پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئیندیان ویلز پاشەکشەدەکات.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا رۆجیە فیدرێر بەسەرکەوتویی نەشتەرگەیەکی لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجامدراو چەند رۆژێکیشە بەسەرپەرشتی پیێر باجانینی راھێنەری دەستی بە راھێنانە تایبەتەکان کردۆتەوە.

فیدرێر لە لاپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی راھێنانە تایبەتەکان بە باشی بەرێوەدەچن و ھیوادارە لەماوەیەکی نزیکدا بتوانێت بەشداری پاڵەوانێتیەکان بکاتەوە.

تێنسزانە سویسریەکە ئاشکرایکردوە ناتوانێت بەشداری لە پاڵەوانێتی ئیندیان ویلز بکات کە سەرەتای مانگی ٤ بەرێوەدەچێت و وتویەتی بەڵام لەساڵی داھاتوودا ئامادەدەبێت.

فیدێر ئاشکراشیکردوە دوای چەند رۆژێکی کەم لە پاڵەوانێتی ئیندیان ویلز بەشداری لە پاڵەوانێتی مۆنت کارلۆدا دەکات کە لە ١٠ی مانگی ٤ دەستپێدەکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات