bozhin
كچه میدیاكاری كورد له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌بابه‌تێكدا كه خۆی نووسیوێتی: ده‌ڵێت ” ئەگەر پیاو بوومایە، وام دەکرد ئەو ژنەی لەگەڵمە، قەت لە هیچ نەترسێ…”.
نووسیویشێتی: “بۆ نەهێشتنی ترسی ژنان له‌هه‌ندێك شت، پیاو نەپێویستی بە پارەیە، نە پلە و پایە و نە دەسەڵات، بەس پێویستە خۆش ویستن و ناز هەڵگرتن و مانەوە بزانێ”.
ده‌قی نووسینه‌كه:
من ئەگەر پیاو بوومایە…
دەستی ژنێکم عاشقانه دەگرت …
مانگ بە مانگ و وەرز بە وەرز دەمبرد….
باسی عەشقم بۆ ئەکرد و دەمگوت تا هی منی لە هیچ مەترسە…
ئاخر ژنان لە زۆر شت ترسیان هەیە…
لە تەنیایی،
لە دڵتەنگی،
لە دوێنێ و لە سبەی،
لە ناشرین بوون،
لەوەی ئێهمال بکرێن،
لە پیر بوون،
لەوەی کەسێکیکە جێیان بگرێتەوە،
بۆ نەهێشتنی ئەو ترسە،
پیاو نەپێویستی بە پارەیە،
نە پلە و پایە و نە دەسەڵات،
بەس پێویستە خۆش ویستن و ناز هەڵگرتن ومانەوە بزانێ،
ئەگەر پیاو بوومایە، وام دەکرد ئەو ژنەی لەگەڵمە، قەت لە هیچ نەترسێ…
ئارینا حامید ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌بواری میدیادا كار ده‌كات و له‌چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندن كاری كردووه، ئێستاش له‌كه‌ناڵێكی ئاسمانی كوردی كاری پێشكه‌شكاری هه‌واڵ ده‌كات.
تعليقات
إرسال تعليق