جارێکی دیکە سنوری نێوان مەکدۆنیا و سربیا بەڕووی پەنابەراندا کرایەوە

razz

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا سنورەکانی نێوان مەکدۆنیا و سربیا بەڕووی پەنابەراندا داخران ، بەشێوەیەکی رێکخراو جارێکی دیکە سنوری نێوان ئەو دووڵاتە کرایەوە .
سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاشکرایان کردووە ، لە ھەوڵێکدا بە ئامانجی ھاوکارییکردنی کۆچبەران ، سنوری نێوان مەکدۆنیا و سربیا کراوەتەوە و نزیکەی چوارسەد کۆچبەر لە رێی شەمەندۆفێرەوە لە شاری جیفجیلیای مەکدۆنیاوە رەوانەی سربیا کراون ، کە بەشێکی زۆریان ماوەیەکی زۆر لەسەر سنوورەکان ماونەتەوە و چاوەراونی کردنەوەی سنورەکانیان کردووە .
ھاوکات بەرپرسێکی کۆمسیۆنی بالای کاروباری پەنابەران رایگەیاندووە ، تا ئێستا سەدان کۆچبەر لە سنورەکانی نێوان مەکدۆنیا و سربیا ماونەتەوە و چاوەروان دەکەن رەوانەی سربیا بکرێن .
ئەمەش دوای ئەوە دێـت کە لە چەند رۆژی رابردوودا بان کی کۆن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لەو وڵاتانە کرد کە سنورەکانیان بەروی کۆچبەراندا داخستووە دووبارە سنورەکان بکەنەوە بەو پێیەی داخستنی سنورەکان قەیرانی کۆچبەران ئاڵۆزتر دەکات .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات