ئەنگێلا مێرکڵ بەرگری لە سیاسەتەکانی بەرامبەر بە کۆچبەران و پەنابەران دەکات

razz

مێرکڵ بەرگری لە سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە کۆچبەران و پەنابەران دەکات.
“ئەنگێلا مێرکڵ”ی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی “ئەی ئاڕ دی” ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا ھیچ جێگرەوەیەک بۆ سیاسەتی “دەرگای کراوە” بەرامبەر بە کۆچبەران نییە و بەرگری خۆشی لە گرتنەبەری ئەو سیاسەتە دووپاتکردەوە.
مێرکڵ ڕەتیشی کردەوە ھیچ کۆت و بەندێک لەسەر سنوردانان بۆ ژمارەی کۆچبەران کە ڕوو دەکەنە وڵاتەکە دابنرێت.
دوای ئەوەشی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سنورەکانی وڵاتەکەی بەرەو ڕووی کۆچبەرانی نایاساییدا کردەوە, لایەنگرانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە بەوپێیەی ھاووڵاتیانی ئەڵمانیا ترسیان ھەیە لەوەی کۆچبەران ببنە ھۆکارێک بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتەکەیان و ھاوکات داواکاریی و فشاری سیاسی و لایەنەکانی دیکە لەسەر ئەنگێلا مێرکڵ بۆ گۆڕینی سیاسەتەکانی بەرامبەر بە کۆچبەران زیادی کردووە.
لە لایەکی دیکەوە, مێرکڵ ڕایگەیاندووە کە ناکرێت لەم دۆخەی ئێستادا یۆنان بە تەنھا بەجێبھێڵرێت و ھەموو وڵاتان سنورەکانیان بەڕووی یۆناندا دابخەن و دەبێت یەکێتی ئەوروپا یۆنان لەبەردەم کێشەی کۆچبەراندا بە تەنھا بەجێنەھیڵێت، ھەنگاوی بەپەلەش بنێت بۆ چارەسەری کۆچی نایاسایی بەلێشاو بەرەو ناوچەی شنگن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات