پەروەردە راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

bozhin

وەزارەتی پەوەردە لە هوڵی دامەزراندنی چاپخانەدایە و بۆ ئەو مەبەستەش داوایەك ئاراستەی كۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەكیەكانی ئەو بوارە دەكات.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەر بودجەی حكومەتی هەرێم چاپخانەیەك بۆ وەزارەتەكەی دادەمەزرێنێت، دەشڵێت: “هەر كۆمپانیایەكی نێوخۆیی و دەرەكی پسپۆڕ و شارەزایی تەواویان هەیە لە بواری چاپ و چاپخانەدا، زانیاری خۆیان پێشكەش بكەن”.

لە ئاگادارینامەیەكدا، كە وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردۆتەوە تیایدا هاتووە، وەك وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە هەموو كۆمپانیا نێوخۆیی و دەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین، كە پسپۆڕ و شارەزایی تەواویان هەیە لە بواری چاپ و چاپخانەدا، زانیاری خۆیان پێشكەش بكەن بۆ بەشداریكردنی ئارەزوومەندانە لە پڕۆژەی (دابینكردن و دامەزراندنی چاپخانە بۆ وەزارەتی پەروەردە).

ئاشكراشی كردووە، پڕۆژەكە لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێت.ئەوەش خراوەتەڕوو كە ئەو كۆمپانیایانەی ئارەزومەندن ماوەی یەك مانگیان لەبەردەستدایە و دوادەرفەت 28 ی ئادارە بۆ ناردنی زانیاریەكانیان.

ئەمەی خوارەوەش دەقی ئاگادارینامەكەیە:

ئه‌م



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات