یەکشەممە موچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت.حکومەت دەرماڵەیەکی مانگانە دەداتە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی

bozhin
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا، لەمەودوا مانگانە بڕە پارەیەک وەک دەرماڵە بداتە ئەو پزیشک و کارمەندانەی لەبەشە ھەستیارو فریاکەوتنەکان کاردەکەن،
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، بەھۆی بەردەوامی دواکەوتنی موچەو پاشەکەوتکردنی ڕێژەیەکی زۆر لەموچەکانیان، بڕێک پارەی بەمەبەستی ھاوکاریکردنی کارمەندان و پزیشکان تەرخانکرد، لەئێستاشدا وەزارەتی تەندروستی سەرقاڵی داڕشتنی بەرنامەیەکە بۆ شێوازی دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە.
د. ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم ڕاگەیاند: پاڵپشتێکی داراییمان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمەوە بۆ تەرخانکراوە، بۆئەوەی بەسەر پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سەرجەم شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان دابەشی بکەین.
وتیشی:” لەکۆبونەوەیەکیشدا لەگەڵ پزیشک و کارمەندانی سنوری سلێمانی، لەسەر ئەوە کۆک بووین، دەبێت ئەو پاڵپشتییە داراییە کە وەک ناومان ناوە دەرماڵەی (ئیشکردن و ھەستیاری) بدرێت بەو کەسانەی ماندوون و لەشوێنی ھەستیارو گرنگ و فریاکەوتنەکان کاردەکەن”.
لەبارەی وادەی دابەشکردنی ئەو دەرماڵەیەش، وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو لەئەنجومەنی باڵای وەزارەت، دوای تاوتوێکردنی پێشنیازی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی، بڕیار لەسەر وادەو شێوازی دابەشکردنی ئەو دەرماڵەیە دەدەن.
سەبارەت بەبەردەوامی ئەو دەرماڵەیەش، د. ڕێکەوت حەمەڕەشید وتی:”بەگوێرەی بارودۆخی دارایی، بەردەوامی بەدابەشکردنی ئەو دەرماڵەیە دەدرێت”………………………………………………………………بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممە، موچەی کەس و کاری شەرهیدان و ئەنفالکراوان دابەش بکرێت کە هەفتەی ڕابردوو موچەکانیان دابەش نەکرابوو.”ڕۆژی یەکشەممە موچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت کە هەفتەی ڕابردوو موچەیان وەرنەگرت”.

 

سبەینێ یەکشەممە لە بانکی باخان و بانکە بازرگانیەکانی شاری سلێمانی موچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

 

سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان و کەمئەندامان، نەتەوە زانیویەتی کە موچەی ئەو چینە بەهۆی نەبوونی پارەی پێویستەوە دوا دەکەوێت، چونکە پێشتر بڕیاروابوو سیستەمی پاشەکەوت موچەی ئەو دەستانەش بگرێتەوە، بەڵام دواتر وەزارەتی دارایی رایگەیاند کە موچەی ئەو دەستانە پاشەکەوت ناکرێت.

 

پێشتر درەخشان ئەحمەد عەلی بەرێوەبەری خانەنشینی سلێمانی تەئكیدی كردەوە كە تا ئێستا چەكی موچەیان بۆنەكراوە و ئاگاداریش نەكراونەتەوە لە گەنجینەوە تا لیستی موچە ڕەوانە بكەن، هەربۆیە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان دوادەخرێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات