کۆمپانیای ئەپڵ جۆرێکی نوێی ئایفۆن و ئایپاد بڵاودەکاتەوە

razz

لە مانگی داھاتوودا کۆمپانیای ئەپڵ بەرھەمە نوێیەکانی ئاشکرا دەکات.
پێگەی “بەز فید” بڵاویکردۆتەوە کە کۆمپانیای “ئەپڵ” لە ڕۆژی بیست و یەکی مانگی داھاتوودا جۆرێکی نوێ لە مۆبایلی ئایفۆن و ھەروەھا ئایپاد بڵاوبکاتەوە.
ئەو پێکەیە ئاشکراشی کردووە کە کۆمپانیای ئەپڵ ئەو ئایفۆنە نوێیەی بڵاویدەکاتەوە بە بەراورد بە ئایفۆن شەش بچووکترە و قەبارەی شاشەکەی چوار ئینجە.
ھەروەھا ئایپادە نوێیەکە قەبارەی شاشەکەی نۆ پۆینت حەوت ئینج دەبێت. مەراسیمی ئاشکراکردنی بەرھەمە نوێکانی ئەپڵ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
توێژینەوەیەکی نوێش ئاشکرای کردووە کە ئەو ئامێرە ئایفۆنانەی کە قەبارەی شاشەکانیان بچوکتر بووە زیاتر لە لایەن بەکارھێنەرانیەوە پەسەند بوون.
بە پێی ئەو توێژینەوەیە, نزیکەی لە سەدا سی و ھەشتی بەکارھێنەرانی ئایفۆن تاوەکو ئێستا جۆرە ئایفۆنەکانی پێنج و پێنج ئێس کە پێش ئایفۆن شەش بەرھەمھێندران بەکاردەھێنن.
جێی باسە, پێشتر سەرچاوە ھەواڵییەکان بڵاویانکردبۆوە کە لە ڕۆژی پانزەی مانگی داھاتوودا کۆمپانیا ئەپڵ بەرھە نوێکانی ڕادەگەیەنێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات