بە ڤیدیۆ ببينه پیاوێك خۆى سوتاند لەشارێكی كوردستان

bozhin
هاوڵاتیەكی كورد خۆی دەسوتێنێت، بەڵام لە لایەن ژمارەیەك هاوڵاتی دیكەوە ڕێگری لێدەكرێت، كەسیش نازانێت هۆكاری پەنا بردنە بەر خۆسوتاندنەكەی بۆ چیە.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە، تیادا دەردەكەوێت، بەهەوڵی چەند كەسێك ڕێگری لە خۆسوتاندنی پیاوێك دەكرێت، چونكە هەوڵی داوە خۆی بسوتێنێت، بەڵام كەس هۆكاری هەوڵی خۆسوتاندنەكەی نازانێت.
هەر لە ڤیدیۆیەكەدا، دەردەكەوێت كەسەكان بە زمانی كوردی قسە دەكەن و پرسیاری ئەوە دەكەن، كە بۆچی ئەم كارەی كردوە، بەڵام كەسەكە وەڵام ناداتەوە و تەنها ئەوە دەڵێت: “ماڵمان لەوبەری جادەكەوەیە و بچن ئاگاداریان بكەنەوە”.
هاوڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئاماژە بەوەدەكەن، كە ڕووداوەكە لە شاری كەركوك ڕوویداوە، بەڵام بەفەرمی تا ئێستا ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات