سەلیم جبوری پشتیوانی لەلێبوردنی گشتی دەکات

helin

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێویستی دەزانێت کوتلە سیاسییەکان ناکوکییەکانیان سەبارەت بەپڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی وەلابنێن.

“سەلیم جبوری”سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەران، بەپێویستی زانیوە بەزووترین کات چەند پرۆژە یاسایەک دەنگی لەسەر بدرێت.

ھاوکات “سەلیم جبوری” داوای لەکوتلە سیاسییەکانیش کردووە خاڵە ناکۆکەکانی نێوانیان لەسەر پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی کۆتایی پێبھێنن، بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەو پڕۆژەیاسایە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

کوتلە سیاسیەکانی لەئێستادا لەسەر چەند خاڵێکی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیانەوە،پێشتریش جبوری رایگەیاندبووە، ئەنجومەنی نوێنەران نزیک بۆتەوە لەدارشتنی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی. 



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات