لەبارەی شەهیدەكانی ئەمڕۆوە ڕوونكردنەوە دەدات پێشمەرگە

bozhin
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە, رێككەوتی 27-2-2016 لە كاتی رۆشتنیان بۆ سەنگەرەكانی بەرگریكردن لە خاكی كوردستان, چەند پێشمەرگەیەك شەهید بوون.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی  زێرەڤانی   ئەو پێشمەرگانە لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ  میحوەری خازر, لە رووداوێكی هاتووچۆدا و لە مەفرەقی كەویلان, تووشی پێكدادان بوون و بە داخەوە گیان لە دەستداوە و شەهیدبوون.
لە ڕاگەیەنراوەكەی زێرەڤانیدا هاتووە، لە هەندێك میدیای هەرێمی كوردستان وا بڵاو كردتەوە, كە سێ لەو پێشمەرگانه برای یەكترن, ئێمە وەك راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی, رای دەگەیەنین, كە هیچ یەك لەو پێشەرگانە كە گیانیان لە دەستدا, برای یەكتر نین.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات