به وينه ئەم کچە دەبێتە خانمی یەکەمی ئەمریکا ئەگەر ترامپ بگات به کۆشکی سپی

bozhin
پێش (16) ساڵ، پەیامنێرێكی رۆژنامەی نیۆیۆرك پرسیارێكی لە میلانیا كناوس، كچە مۆدێلی سلۆڤینی كرد و وتی، ئەگەر رۆژێك دۆناڵد ترامپی خۆشەویستت ببێتە سەرۆكی ئەمریكا، تۆ چ جۆرێك رەفتار دەكەیت؟ ئێستا ئەو پرسیارە لە بەدی هاتن نزیك بۆتەوە.
دوو ساڵ دوای ئەوە میلانیا و ترامپ زەماوەندیان كرد، ئەو پرسیارە بۆ ئەوكات ئەكرێت خەیاڵ بووبێت، لەو كاتەدا ئەگەری گەشتنی دۆناڵد ترامپ بە كۆشكی سپی نزیك بوو لە سفرەوە، بەڵام ئێستا دۆخەكە پێچەوانەیە.
میلانیا، كە ئێستا نازناوی ترامپی هەڵگرتووە، لە وەڵامی ئەو پرسیارە وتبووی: “نازانم، حەزم لێیە تەقلیدی دەركەوم، وەك پیتی فۆرد یان جاكلین كێنەدی، ئەمەوێت لە پشتی هاوسەرەكەمەوە بم؟”میلانیا تەمەنی (45) ساڵە و (24) ساڵ لە دۆناڵد ترامپی هاوسەری بچوكترە.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات