د.نەجمەددین کەریم و لاھور شێخ جەنگی دواین گۆرانکاریەکانی بارودۆخی ئەمنی لەکەرکوک تاوتوێ دەکەن

harem

لەدیدارێکی نێوان د.نەجمەددین کەریم پارێزگاری کەرکوک و لاھور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ھەرێمی کوردستان کەرۆژی دووشەممە لەدیوانی پارێزگای کەرکوک بەرێوەچوو، دواین گۆرانکاریەکانی بارودۆخی ئەمنی لەکەرکوک تاوتوێکران.

لەو دیدارەدا کەئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتی و جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی دەزگای ھەواڵًگری پێشمەرگە ئامادەیبوون،پێشھات و گۆرانکاریە ئەمنیەکان لەسەر ئاستی عیراق بەشێوەیەکی گشتی و پارێزگای کەرکوک بەشێوەیەکی تایبەتی تاوتوێکران.

پارێزگاری کەرکوک رۆڵی ھێزە ئەمنیەکانی لەشەری روبەروبونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند و ئاماژەی کرد بۆ کاریگەری ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لەماوەی رابردوودا لەباشوور و رۆژئاوای کەرکوک لەلایەن ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی دژە تیرۆر ئەنجامدراون و گورزی کاریگەری بەتیرۆریستانی داعش گەیاندوە.

لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگی ھەماھەنگی زیاتری نێوان ھێزە ئەمنیەکان کرایەوە بۆ تۆکمەکردنی ئاسایش و ئارامی لەسنوری پارێزگای کەرکوک لەبەر رۆشنایی گۆرانکاریە ئەمنی و سەربازیەکانی عیراقدا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات