راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە.زانیاری نوێ لە بارەی موچەی مانگی دوو یەكێتی بەڵێنی موچەی تەواوەتی داوە؟

bozhin
..ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی خشتەی تایبەت بەموچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەو بەگوێرەی زانیارییەكانیش، لەم هەفتەیەدا خشتەیەكی نوێی موچە ڕادەگەیەندرێت‌و چاوەڕوانیشدەكرێت، لەهەفتەی داهاتووەوە دەست بەدابەشكردنی موچەی ئەو مانگە بكرێت.ئاژانسی هەواڵی ناوخۆ ڵاویكردۆتەوە، لەئێستادا لیژنەیەكی تایبەت لەئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی دانانی خشتەی نوێی موچەی فەرمانبەرانە، لەدوو ڕۆژی داهاتوودا، خشتەیەكی نوێی موچە بۆ مانگی شوبات ڕادەگەیەندرێت.

 

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، دوای ڕاگەیاندنی خشتە نوێیەكە، چاوەڕواندەكرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی (دوو) بكرێت، یەكەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.
پێشتریش لەلێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەمزوانە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی دووی‌ ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت.

………………………………………………………………………بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستكەوتوون و وەك هەندێ مامۆستا باسی دەكەن، لە سنوری پارێزگای سلێمانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان داوای لە بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاكان كردووە كە دەست بە دەوام بكەنەوە و داوا لە مامۆستایان بكەن بچنەوە هۆڵەكانی وانە وتنەوە، لە بەرامبەردا لەلایەن یەكێتییەوە مووچەی بڕاوی بەڕێوەبەری قوتابخانە و نەخۆشخانەكان قەرەبوودەكرێتەوە، لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی یەكێتیش ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە.

مامۆستایەك  راگەیاند، ئەگەر یەكێتی موچەی تەواو بۆ بەڕێوەبەرەكان خەرج دەكات لە بەرامبەر شكاندنی بایكۆت، با هیچ نەبێت كرێی هاتووچۆش بۆ مامۆستایان و كارمەندانی تەندروستی خەرج بكات.
لەبەرامبەردا لەتیف شێخ عومەر، لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی ڕێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بە هیچ جۆرێك یەكێتی داوای لەو شێوەیەی لە بەڕێوەبەرەی قوتابخانەكان نەكردووە، كە داوا لە مامۆستایان بكەن دەست بە دەوام بكەنەوە و لە بەرامبەردا مووچەی تەواو بدرێتە بەڕێوەبەرەكان، ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، گۆمان دەكرێت لەوەی شتێك لە پشت ئەو هەواڵە ناڕاستەوە بێت، هیچ لە بەرنامەی یەكێتی نییە بەڕێوەبەر و مامۆستایان لە سەر ئەساسی حزبی جیابكرێنەوە، ئەوانە هەموویان فەرمانبەری حكومین.
وتیشی: “تەنها داوامان لە مامۆستایان و فەرمانبەران بە گشتی كردووە ئەگەر دەكرێت، لە پاڵ ناڕەزای دەربڕیندا هۆڵەكانی وانە وتنەوە و خزمەتگوزاریە تەندروستییەكان ئاوەدان بكەنەوە، ئەوەش لە پەرۆشی خۆمانە بۆ شارەكە”.
لەتیف شێخ عومةر ڕاشیگەیاند، ئێستا بە جۆرێك سیاسەت تێكەڵ بە ژیانی خەڵك بووە ئەوانەی كە پەرۆشی شارن گومان دەچێتە سەریان، ئەوانەش كە پاڵیان داوەتەوە دەیانەوێت ئەم شارە وێران بێت، بە نیشتیمان پەروەر و قارەمان ناو دەبرێن.

………………………………………………………………………………….وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی دەربارەی دەرماڵەی پایەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەکان بە وەزارەت بڵاو کردەوە.

وەزارەتی دارایی وئابوری هەرێمی کوردستان ئەمرۆ یەک شەممە ٢٨-٢-٢٠١٦، راگەیاندراوێکی دەربارەی خەرجکردنی دەرماڵەی پاییە بۆ بەڕێوبەر و بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی و بەش و هۆبەکانی وەزارەت و فەرمانگەکان بڵاو کردەوە.

لەو راگەیاندراوەدا هاتووە، لە ئێستاوە کار بە گشتاندنەکانی ١٠ و١٥ ی ساڵی ٢٠١٥، ناکرێت و لەبری ئەوە کار بە هەریەک لە گشتاندنەکانی ژمارە ٦ و ١١ ی ساڵی ٢٠١٢ و ژمارە ١ ی ساڵی ٢٠١٣ و هەریەک لە نوسراوەکانی ژمارە/٢٥٦٣١ی ١٨-١١-٢٠٠٨ و نوسراوی ژمارە/ ١٠١٥٩ ی ٢٧-٦-٢٠١٠ دەکرێت.

لە نوسراوەکەشدا ئامژەی بەوەکراوە لە بەرواری ١-٣-٢٠١٦ ئەم نەسراوە جێبەجێ دەکرێت.

                                                                          وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا، كرێی وانەبێژیی مامۆستایانی پەیمانگای دادوەری خەرج بكات.

بەپێی ڕێنمایی ژمارە 12ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بۆ وەزارەتی داد ڕەوانە كراوە بڕیار دراوە، بڕی 15 هەزار دینار لە بەرامبەر هەر وانەیەك، بە وانەبێژانی پەیمانگای دادوەری بدەن.
ئەمە جیالەوەی بە پێی بریارەكە كە وێنەیەكی لە ماڵپەڕی باس بڵاوكراوەتەوە، بڕی 300 هەزار دیناریش وەك كرێی سەرپەرشتیاری توێژینەوەكانی قوتابیان خەرج دەكرێت.

ئەمەش دەقی ڕێنماییەكەیە:



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات