دابەشکردنی موچە لەمەودوا بەمشێوەیە دابەشدەکرێت.وەڵامی مامۆستایانی ھاوبەش دەدرێتەوە

bozhin
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم سەرقاڵی جێبەجێکردنی سیستمی بانکیە بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بکات، پەرلەمانتارێکیش وردەکاری جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە ئاشکرادەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، لەکاتێکی کەمدا ئەو پرۆژەیە جێبەجێناکرێت، بەڵام ھەنگاوێکە بۆ بنبڕکردنی موچەی بن دیوارو دوو موچەیی.ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانێکە بۆ دابەشکردنی موچە بە شێوازی سیستەمی بانکی.
 لەئێستادا حکومەتی ھەرێم سەرقاڵی دانانی بەرنامەیەکە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی دابەشکردنی موچە لەڕێگەی بانک و ژمارە حسابیەوە، تا لەو ڕێگەیەوە دڵنیایی بداتە فەرمانبەران و کێشەی دوو موچە چارەسەر بکات.
لەوبارەیەشەوە، خەڵەف ئەحمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە لەڕێگەی چەکی بانکیەوە موچەی فەرمانبەران دابەشبکات، بەڵام لەئێستادا پرۆسەی کردنەوەی حسابی بانکی کاتێکی زۆری دەوێت.
ئاماژەی بەوەشدا کە لەکۆبونەوەی فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتدا، ناوبراو ئاشکرایکردوە، سەرقاڵی پرۆژەی سیستمی بانکیین بۆ فەرمانبەران، بەڵام لەقۆناغی ئێستادا ئەو کارە بەخێرایی جێبەجێناکرێت و کاتی پێویستە.
ئەوەشی خستەڕوو کە جێگری سەرۆکی حکومەت لەبارەی نەھێشتنی موچەی بن دیوارەوە دڵنیاییداوەو ڕاشیگەیاندووە، لەڕێگەی سیستمی بانکیەوە، کێشەی بندیوارو دوو موچەیی چارەسەر دەکرێت.
خەڵەف ئەحمەد کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیە ڕاشیگەیاند: کۆی ئەو پرۆسەیەی حکومەت دەستیپێکردووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی کاتییەو ماوەیەکی زۆر ناخایەیەنێت”.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ھەڵوێستی حزبەکەشی ئاشکراکردو وتی:”ئێمە ھەنگاومان بەرەو پێشەوەو چارەسەرکردنی کێشەکان ناوەو ناکشێینەوە، بەرەو سەرکەوتنیش دەڕۆین، ئومێدی سەرکەوتنیش بەسەر قەیران و کێشەکان زۆرە”.ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشکراکرد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەکۆبونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنەکەیان پێی ڕاگەیاندوون، “سەرقاڵی پرۆژەی سیستمی بانکیین بۆ فەرمانبەران، بەڵام لەقۆناغی ئێستادا ئەو کارە بەخێرایی جێبەجێناکرێت و کاتی پێویستە”.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئەوەشی خستوەتە ڕوو، جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەکردووە کە دانانی سیستەمی بانکی، بۆ بنبڕکردنی موچەخۆرانی  بندیوار و دوو موچەیە.
هاوکات ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆی ئەو پرۆسەیەی حکومەت دەستیپێکردووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی کاتییە و ماوەیەکی زۆر ناخایەیەنێت”…………………………………………………………………………………
لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، وەڵامی بەیاننامەکەی مامۆستایانی ھاوبەش دەداتەوەو ڕایدەگەیەنێت: شتێک نییە بەناوی مامۆستایانی ھاوبەش و ناڕازی، بەڵکو کەمینەو زۆرینە ھەیە، ئەندامێکی یەکێتیەکەش ڕایدەگەیەنێت، ئەوان لەبەر خاتری منداڵی ھەژارو کەمدەرامەت بایکۆتیان شکاندووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات، مامۆستایانی ھاوبەش لە لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان ڕایانگەیاند کە درێژە بە بایکۆتکردن دەدەن و مۆڵەتی ھەفتەیەکیشیان بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانیان دیاریکرد.
لەوبارەیەشەوە، ئومێد ئەمین ئەندامی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ڕاگەیاند: لەلقی سلێمانی شتێک نییە بەناوی مامۆستایانی کوردستان و ھاوبەشەوە، بەڵکو زۆرینەو کەمینە ھەیە.
وتیشی:” ئێمە زۆرینەی ئەندامانی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانین کە پێکدێین لەپێنج ئەندام، بایکۆتمان لەبەر منداڵانی ھەژارو کەمدەرامەت شکاندووە، چونکە منداڵی ھیچ بەرپرسێک لەخوێندنگەی گشتی نییە، بەڵکو سەرجەمیان لەخوێندنگە تایبەت و نمونەییەکانن، بەڵام ئەوان کە لەچوار ئەندام پێکدێن، سوورن لەسەر بایکۆتکردن”.
ئومێد ئەمین جەختیشی لەسەر پشتیوانیکردن لەداخوازی مامۆستایان کردەوەو ڕایگەیاند: ئێمە دە قاتی مامۆستایانی کەمینەی لقی سلێمانی، پشتیوانی لەداواکاری و مافەکانی مامۆستایان دەکەین، بەڵام نامانەوێت ئەمساڵی خوێندنی منداڵانی ھەژارو کەمدەرامەت بەفیڕۆ بچێت.
ئەو ئەندامەی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان دەپرسێت، بۆچی ئەو مامۆستایانەی لەسلێمانی بایکۆت دەکەن، لەناوچەکانی ھەولێرو دھۆک بانگەشەی بایکۆتکردن ناکەن، دەشڵێت:” نوێنەریان لەناوچەی زەرد ھەیە، بۆچی لەوێ بایکۆتی دەوام ناکەن، تەنانەت نوزەیەکیشیان لێوەنایەت، کەچی سلێمانییان کردۆتە شوێنی تاقیکردنەوەی خۆیان”.
ئومێد ئەمین لەپەیامێکیشیدا بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتی:” دڵشاد عومەر لەلایەکەوە بە مامۆستایان دەڵێت قبوڵی ناکەین دوو ڕۆژ پشوو لەھەفتەیەکدا وەربگرن، لەلایەکی تریشەوە دەڵێت نەدەبوو مامۆستایان بایکۆت بشکێنن، ئەمەش دوو فاقییە سەبارەت بەھەڵوێستی مامۆستایان، پێویستە وەک لایەنی حکومەت بەبێ لایەنی ھەڵسوکەوت بکات”


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات