دامەزراندن بە فۆڕم دەكرێتەوە لەم پارێزگایەی هەرێم

bozhin

پارێزگاری هەڵەبجە داوا لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی نیشتەجێی سنوری پارێزگاكەی دەكات، لەڕێگەی “فۆڕمی ئۆنلاینەوە” دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن بۆ ناو دیوانی پارێزگا پڕبكەنەوە.پارێزگاری هەڵەبجە داوا لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی نیشتەجێی سنوری پارێزگاكەی دەكات، لەڕێگەی “فۆڕمی ئۆنلاینەوە” دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن بۆ ناو دیوانی پارێزگا پڕبكەنەوە.

پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندفۆڕمی دامەزراندنی بۆ ساڵی 2016 ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بەوەكردووە، پارێزگای هەڵەبجە لە ڕێگای فۆرمی ئۆنڵاینەوە زانیاری كۆدەكاتەوە بۆ ئەوانەی خوازیارن دابمەزرێن لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە.

جەختیشی كردۆتەوە، دوا ڕۆژە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم، بەرواری ٧/٣/٢٠١٦یە، كە دەكاتە ڕۆژی دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم فۆڕمی ئەلەكترۆنیە تایبەتە بە خاوەن بڕوانامەی بكالۆریۆس و پەیمانگا، كە لە ئێستادا دانیشتووی سنووری پارێزگای هەڵەبجەن، بۆ مەبەستی دامەزراندن.

سەبارەت بە پسپۆڕیە داواكراوەكانیش ئاشكرای كردووە، كە پێویستیان بە پسپۆڕیەكانی (ئەندازیاری تەكنۆلۆجیای زانیاری “ئای تی”، ئەندازیاری تەلارسازی، ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری پلان دانانی شار، ئەندازیاری میكانیكی، ئەندازیاری كارەبا، ئەندازیاری كشتوكاڵ، ئەندازیاری نەوت، دەرچووی كۆلیژی یاسا، دەرچووی كۆلیژ و پەیمانگای كارگێڕی، دەرچووی كۆلیژ و پەیمانگای ژمێریاری).



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات