بزانە چی ڕودەدات کاتێک پیازی سور لەسەر ملت دابنێیت

razz

پیاز یەکێکە لەو خۆراکانەی کەلە زۆربەی ماڵاندا ھەیە،ئەمەش بەھۆی ئەوەی پێکھاتەیەکی سەرەکیە لە ئامادەکردنی خواردندا و سودێکی زۆری ھەیە بۆ جەستەمان دەوڵەمەندە بە ئاسن و کالیسیۆم و کبریت و ڤیتامینەکان،لەش پاکدەداتەوە لە مادە ژەھراویەکان و یارمەتی دەدات بۆ ڕزگاربون لە بەکتریا، لەکۆندا وەکو چارەسەرێک بۆ نەخۆشیەکان بەکارھاتوە خواردنی پیاز بۆ بەھێزبونی ئێسک بەسودە و ڕێگری لە لاوازبونی دەگرێت لەگەڵ چونە تەمەنەوە،لەگەڵ ئەمانەشدا دەتواندرێت سود لە پیازی سور وەربگیرێت کاتێک لەسەر بەشی پشتەوەی مل دابندرێت، بە پێی ئەو توێژینەوانەی کەئەنجام دراوە دەرکەوتوە کە دەبێتە ھۆی نزم بونەوەی بەرزی پەستانی خوێن و پاراستنی دڵ و بۆریەکانی خوێن ھەروەھا ڕێگری دەکات لە توشبون بە جەڵدەی خوێن مەبەست لە جەڵدەی خوێن کۆبونەوەی خوێنە لە شوێنێکی دیاریکراوی لەشدا،ھەروەھا بۆ ڕزگاربون لە غودەی دەرەقی بە سودە ئەویش بەپێداھێنانی پیاز دەبێت بە شوێنی غودەی دەرەقیەکەدا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات