bozhin
ته‌ماشاكردنی كچان له لایه‌ن كوڕانه‌وه له شوێنه گشتیه‌كاندا دیارده‌یه‌كی باوی كۆمه‌ڵایه‌تیه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كات ژنێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدایه به‌ڵام كوڕان هه‌ر سه‌یری ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی له دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره بێزار ببن.
شاره‌زایه‌كی ده‌رونناسی به‌ناوی لوئن برزیندن كتێبێكی به‌ناوی مێشكی پیاوان (The male Brain) بڵاوكردۆته‌وه كه باس له هۆكاری ئه‌و دیارده‌یه ده‌كات.
به‌وته‌ی ئه‌و ده‌رونناسه مێشكی پیاوان به‌شێوازێكی خۆڕسك به‌رده‌وام به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ردایه‌و ته‌ماشاكردنی كچان و ژنانیش له شوێنه گشتیه‌كان كارێكه كه مێشكیان داوایی ده‌كات، هه‌ر بۆیه ئه‌و ته‌ماشاكردننه به شێوازێكی به‌رده‌وام دوباره ده‌بێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و ده‌رونناسه كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و خوه خۆرسكه‌ی مێشك به‌لای كوڕانه‌وه كارێكی ئه‌سته‌مه گه‌رچی ته‌ماشاكردنه‌كه‌ش مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی له‌پشته‌وه نه‌بێت……………………………………………………………………
زۆرجار لە ژیانی ھاوسەرگیریدا لەبەر ناکۆکییەکی بچووک کێشەیەکی گەورە درووست دەبێت و جیابوونەوەی لێدەکەوێتەوە، زۆرجار دەتوانیت بە ھەنگاوێک ئەو کارە چارەسەر بکەیت.
بۆئەوەی ھیچ کات پەیوەندی سۆزداریت لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا تێکنەچێت پێویستە ئەم کارانە نەکەیت:
-ھیچ کات ھەوڵ مەدە بڕیاری پێشوەخت لەبارەی مامەڵەکردنی ھاوسەرەکەتەوە بدەیت، چونکە ئەو کارە تووڕەی دەکات و ھەندێک جار بەھەڵە لێی تێدەگەیت، ھەوڵبدە ئارام بگریت تا ئەنجامەکان دەردەکەون و دواتر بزانە بۆچی بەوشێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا کردوویت.
-پێویستە بایەخێکی زۆر بدەیت بە رووکاری دەرەوەت و باشترکردنی مامەڵەکردنت لەگەڵ ھاوسەرەکەت، چونکە بایەخدان بەخۆت بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بایەخدانە بە ھاوسەرەکەت و ئەگەر وانەکەیت لێت بێزار دەبێت و پەیوەندییەکەتان لاواز دەبێت.
-ھیچ کات بە چاوێکی دڵپیسییەوە سەیری ھاوسەرەکەت مەکە، ھەوڵبدە باوەڕت بەخۆت ھەبێت و راستگۆ بیت لەگەڵیدا، بەوشێوەیە ئەویش وانە لە تۆوە وەردەگرێت و بەھەمان شێوەی تۆ راستگۆ دەبێت و ھەموو کات ھاوسەرەکەت ئاوێنەی تۆیە.
تعليقات
إرسال تعليق