حکومەتی کەنەدا ژمارەی پەنابەرانی سوری لەوڵاتەکەی ئاشکرادەکات

razz

حکومەتی کەنەدا ژمارەی پەنابەرانی سوری لەوڵاتەکەی ئاشکرادەکات و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش تائێستا بیست و پێنج ھەزاری پەنابەری سوری ڕوویان لەوڵاتەکە کردووە.
لەو بارەیەوە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا ئاشکرایکردووە دوای ئەوەی لەدوو روژی رابردوودا دواھەمین کاروانی پەنابەران گەیشتنە شاری مۆنتریاڵ بەمەش پەنابەرانی سوری لە وڵاتەکەدا گەیشترتە بیست و پێنج ھەزار کەس و پێشبینیش دەکرێت وڵاتەکە تا کۆتایی ساڵی دووھەزار و شانزە بەردەوام بێت لەوەرگرتنی پەنابەری سوری.
جۆن ماککاڵم وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا راشیگەیاندووە لەھەوڵداین بۆ ئەوەی لەمساڵدا نزیکەی سی و پێنج بۆ پەنجا ھەزار پەنابەری سوری وەربگیرێت کە شوێنی نیشتەجێبوون و پێداویستی رۆژانەشیان لەسەر حکومەتی کەنەدا دەبێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات