خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی زیاد دەکات فەیسبووک

bozhin

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک خزمەتگوزاری بەکارهێنانی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ بۆ سیستمی ئەندرۆید زیاد دەکات.

ماڵپەڕی تین ڤۆگ بڵاویردەوە، خزمەتگوزاریەکە پێشتر بۆ سیستمی IOS چالاک بووە، بڕیاریشە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بۆ سیستمی ئەندرۆید زیاد بکرێت، بەشێوەیەک لە لاپەڕەی سەرەکیەوە (NewsFeed) دا بەشێکی نوێی بۆ زیاد دەکرێت و لەسەری دەنوسرێت “What is in your mind” و هاوشێوەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنە لە هەژمارەکەتەوە دەتوانیت ڤیدیۆی ڕاستەوخۆی خۆت بڵاوبکەیتەوە.

ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە، لە پێش پۆستکردنی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆکەت دەتوانیت بینەرەکانت دیاریبکەیت و نوسینێک لەسەری بنوسیت.

هەروەها دەشتوانیت ناوی ئەو کەسانە ببینیت کە ڤیدیۆکەی تۆیان بینیوە.

مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبووک دوێنێ بەیانی لە بەرلین ئەم خزمەتگوزاریە نوێیەی ڕاگەیاند کە ئاماژەی بەوەشکرد زۆر خۆشحاڵە بەم خزمەتگوزارییە نوێیە کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات هاوشێوەی تەلەفزیۆن پەخشی ڕاستەوخۆ بکەن.

سەرەتا خزمەتگوزارییەکە لە ئەمریکا بۆ سیستمی ئەندرۆید کارا دەبێت و لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە سەرتاسەری جیهان کارادەکرێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات