وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا داوایەک ئاراستەی کۆچبەران دەکات

harem

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا داوا دەکات کۆچبەران بەمەبەستی مانەوەیان دەبێت لەگەڵ وڵاتەکەدا خۆیان بگونجێنن.

لەوبارەیەوە، “توماس دی میزر” وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا داوای لە بەرپرسانی وڵاتەکەی کردووە کە ئەو کۆچبەرانەی ڕەتیدەکەنەوە زمانی ئەڵمانی فێرببن و ھەلی کارەکان وەربگرن بێبەشیان بکەن لە وەرگرتنی مافی پەنابەریی. 

تەئکیدیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە پێویست دەکات کۆچبەران لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیە بگونجێن و تێکەڵ ببن، ئەگەر نا ئەوە دەبێت لەو وڵاتە نەمێنن و مافی مانەوەیان لەدەستدەدەن.

وتیشی وەزارەتەکەی لە چەند مانگی داھاتوودا ئەو پڕۆژەیە پێشکەشی حکومەتی وڵاتەکەی دەکات. 

وتیشی کە پێویستە کۆچبەران ببرێنە ئەو شوێنەی حکومەت دیاری دەکات نەک ئەو شوێنەی کۆچبەران ئارەزووی دەکەن. 

جێی باسە، وڵاتی ئەڵمانیا لەساڵی ڕابردوودا پێشوازی لە زیاتر لە یەک ملیۆن کۆچبەر کرد کە لە ئاڵۆزییەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە ھەڵھاتبوون, ھەروەک لەمساڵدا نزیکەی سەد ھەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە وڵاتەکە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات