فەخرەدین قادر: بە بڕیاری حزب پەرلەمان لەکار خراوە

helin

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، ھەرێمی کوردستان بەدەر لە ھەر قۆناغێکیتر، لە ئێستادا پێویستی زۆری بە پەرلەمان ھەیە.

“فەخرەدین قادر”سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە “کوردسات نیوز”ی راگەیاند، پەرلەمانی کوردستان شەرعیەتی لە خەڵکەوە وەرگرتوە، بەڵام ئێستا بە بڕیارێکی سیاسی حزبی لەکار خراوە و ھیچ ئومێدێک نابینرێت بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان.

“فەخرەدین قادر”وتیشی، ھەرێمی کوردستان بەدەر لە ھەر قۆناغێکی تر، لە ئیستا زیاتر پێویستی بە پەرلەمانە، چونکە بە پەکخستنی پەرلەمان ھەموو ھەوڵەکانی چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان بە بێ پشتیوانی یاسایی دەمێننەوە و ناتوانن کارا بکرێن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات