ئوسامە نوجێفی سەرۆکی کوتلەی موتەحیدون ستایشی رۆڵی ئەو ھێزە سەربازییەی تورکیا دەکات کە بەبێ رەزامەندی حکومەتی عێراق لە نزیک ناحیەی باشیک جێگیریکردوون.
نوجێفی کە ئێستا بە سەردانێک لە تورکیایە سەرلەنوێ دژایەتی بۆ بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی رزگاکردنەوەی شاری موسڵ دووپاتکردەوەو بە ھۆکاری دروستبوونی ناسەقامگیری و ململانێی مەزھەبی لەشارەکەدا تۆمەتباری کردن.
نوجێفی تەئکدیشیکردەوە لەوەی دەبێت رزگارکردنی شارەکە بەبەشداری ھێزەکانی حەشدی وەتەنی بەڕێوەبچێت کە لەلایەن ئەو ھێزە سەربازییەی تورکیاوە مەشقیان پێکراوە کە بە بێ رەزامەندی حکومەتی عێراق لە نزیک ناحیەی باشیک جێیگریکردوون.
جێی ئاماژەیە تائێستا ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە سەبارەت بەو ھێزە سەربازییە بەردەوامە کە تورکیا لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە لە نزیک ناحیەی باشیک جێگیرکردوون و تائێستاش چەندینجار حکومەتی عێراق داوای کشانەوەی ئەو ھێزانەی کردووە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق