باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیانی

razz

بەھۆی مەترسی تەقینەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا لە رۆژی “جەژنی ھەستانەوە ھۆشداری دەداتە ھاوولاتیان و داوا دەکات کریستیانەکان ھۆشیار بن.
بەشێکی زۆر لە کونسوڵخانەی وڵاتانی جیھان دەکەونە شەقامی ئیستیقلال لە ئیستەنبوڵ کە رۆژی نۆزدەی مانگ چەکدارێکی داعش خۆی تێدا تەقاندەوە بەو ھۆیەشەوە لەئێستادا کونسوڵخانەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
بەپێی ئاژانسەکانی ھەواڵی تورکیاش رێوشوێنی ئەمنی بۆ پاراستنی ئەو شوێنانەی پەرستنیان تێدا دەکرێت وەکو کڵێسا و پەرستگەی جووەکان، تووندتر دەکرێن.
ھەفتەی رابردوو چەکدارێکی داعش خۆی لە یەکێک لە شەقامە قەرەباڵخەکانی ئیستەنبوڵ تەقاندەوە، بەھۆیەوە چوار کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون، ژمارەیەک لە بریندارەکانیش کەسانی بیانی بوون.
بەھۆی تەقینەوەکەی ھەفتەی رابردووی ئیستەنبووڵ چەند کونسوڵخانەیەک کە دەکەونە سەر ئەو شەقامەی تەقینەوەکەی تێدا روویدا، دەرگاکانیان بەھۆی “بوونی ھەڕەشەی تیرۆرستی” داخست.
پێشتر ئەمریکا ھۆشداری لە ئەگەری ئەنجامدانی تەقینەوە لە شاری ئیستەنبوڵ دابوو، تەنیا رۆژێکیش دوای ھۆشدارییەکە لە ئیستەنبوڵ تەقینەوە ئەنجامدرا.
جێی ئاماژەیە پێشتریش ئەڵمانیا و بەلجیکا کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی خۆیان لەتورکیا داخستبوو.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات