وەزیری بەرگری عێراق: ھێزەکانی پێشمەرگە لەپشتەوە پشتیوانی سوپای عێراق دەکەن

razz

وەزیری بەرگری عێراق ئاماژەبەوەدەکات، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ، ھێزەکانی پێشمەرگە لەپشتەوە پشتیوانی سوپای عێراق دەکەن، وتیشی:”پلانەکانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی موسڵ بەباشی بەڕێوەدەچێت”.
(خالید عوبێدی) وەزیری بەرگری عێراق بۆ بەدواداچوونی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپاو ھێزە ئەمنییەکانی تری عێراق لەسنوری مەخمور سەردانەی ناوچەکەی کردوو لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی میحوەرەکە کۆبۆوە.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکان لەناوچەکانی نەینەوا بەپێی پلان بەڕێوەدەچێت‌و توشی ھیچ ئاستەنگێک نەبوون.
لەبارەی ھێزەکانی پێشمەرگە‌و بەشدارییان لەکۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، وەزیری بەرگری عێراق وتی:”پێشمەرگە دەبنە ھێزی پشتیوانی سوپا لەھێڵەکانی پێشتەوە‌و لەئێستاشدا ھێزەکانی پێشمەرگە ھەماھەنگییەکی باشیان لەگەڵ لیوای نۆی سوپادا ھەیە کە زۆرینەیان کوردن.
وەزیری بەرگری عێراق باسی لەوەشکرد، ھێزەکانی ئەمریکا تەنھا لەڕێگەی ئاسمانییەوە ھاوکارییان دەبن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات