ماڵئاوا لە ئازاری پشت بکە لەگەڵ ئەم ھەنگاوە کاریگەرانەدا

razz

لە ھەندێک کاتدا چەند ڕەفتارێکی ھەڵە کە پەیرەوی دەکەین دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی لە پڕی ئازاری پشت وەکو ھەڵگرتنی کەلوپەلی قورس یان نوستن بەڕێگای ھەڵە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پەیڕەوی ئەم ھەنگاوانە بکە:
١-بۆ ماوەی دوو ڕۆژ سەھۆل بۆ چارەسەرکردن بەکاربھێندرێت بدرێت لەو شوێنەی کە ئازارەکەی ھەیە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پاش بەکارھێنانی پێویستە شوێنەکە گەرم بکرێتەوە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و حەساسیەتی ماسولکەکان.
٢-دوربکەوەرەوە لە لە پێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز لەو ماوەیەدا کە ئازارت ھەیە، پێڵاوی نزم و تەندروست لەپێ بکە.
٣-بۆ ماوەیەکی زۆر دامەنیشە وە ئەگەر دانیشتی ھەموو کاتێک بە ڕێکی دابنیشە ئەمەش ڕێگری دەکات لە گرژبوونی دەمارەکانی پشت.
٤-چاودێری کارەکانی ڕۆژانەت بکە کە ھەستت بە چاکبونەوە کرد وەرزش بکە بەتایبەتیش مەلە کردن ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە جوڵانی ماسولکەکانی پشت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات