شەپۆلێکی بەھێزی باران گەرمیانی گرتەوە

chalack

لە رۆژی شەممەوە شەپۆلێکی باران بارینی بەھێز ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیانی گرتۆتەوە.
ژووری عەمەلیاتی سنورەکەش کە بۆ روبەروبوونەوەی مەترسیەکانی لافاو پێکھینراوە، رۆژی یەکشەممە کۆبووەو تیمەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، قایمقامی قەزای کەلاریش دەڵێت رۆژی شەممە تەواوی بەربەستەکانی لافاو لە پشتێنەی قەزای کەلار بەسەرکراوانەتەوەو بەدواداچوون کراوە.
بەپیی زانیارییەکانی ھۆبەی کەشناسی لە کشتوکاڵی گەرمیانیش لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٥٦ ملم باران لە سنوری قەزای کەلار باریوە، پێشبینیش دەکرێت تا رۆژی دووشەممە رێژەکە زیاترببێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات