ژمارەیەک خێزانی ئاوارەی دیکە گەڕانەوە شارۆچکەی گوڵاڵە

razz

نزیکەی سێ سەد و سی وپێنج خێزانی ئاوارەی دیکە گەڕانەوە شارۆچکەی گوڵاڵە. “یەعقوب یوسف” بەڕێوەبەری شارۆچکەی گوڵاڵە کە سەر بە پارێزگای دیالەیە ڕایگەیاندووە سێ سەد و سی و چوار خێزانی ئاوارەی دیکە کە بەھۆی پەلامارەکانی تێرۆریستانی داعشەوە ئاوارەببون گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان لە سەنتەری شارۆچکەکە.
بەڕێوەبەری شارۆچکەکە تەئکیدیشی کردەوە لەسەر ئەوەی لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی پڕۆگرامی تایبەت بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان, بە کۆی گشتی نزیکەی پێنج ھەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە گوڵاڵە.
شارۆچکەکەش لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا لە دەست تێرۆریستانی داعش ئازادکراوەتەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکانیش بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای تایبەت بە سەرپەرشتیکردنی دۆسێی گەڕانەوەی ئاوارەکان و ھێزە ئەمنییەکان بەڕێوەدەچێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات