chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تەقینەوەی بۆمبێکی تەوقیتکراو لە شاری بەغداد، کوژران و برینداربوونی ٢٥ کەسی لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی عێراق ئاشکرایکرد: بەیانی رۆژی سێشەممە، بۆمبێکی تەوقیتکراو لەناوچەی باب شەرقی لە ناوەڕاستی شاری بەغداد تەقیونەتەوەو بەھۆیەوە ٤ کەس کوژراون و ٢١ تریش بریندار بوون، وتیشی: تەقینەوەکە شوێنێکی تایبەت بەکۆبوونەوەی کرێکارانی کردۆتە ئامانج.
سەرچاوە ئەمنییەکە باسی لەوەشکرد، دوابەدوای رووداوەکە، ھێزەکانی پۆلیس، گەمارۆی ناوچەکەیان داوەو پێدەچێت تیرۆریستانی داعش لە پشت کردەوە تیرۆریستییەکە بن.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق